به‌ناونیشانی(ئەتەکێت و پرۆتۆکۆل لە شوێنی کاردا)خولێكی به‌هێزكردن بۆ كۆلێژی ئه‌ركان به‌ڕێوه‌چوو
وه‌ك هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی و به‌خشینی زانست و زانیاری نوێ به دام و ده‌زگاكان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌نته‌ری ڕاهێنانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خولێكی پێنج ڕۆژه‌ی به‌هێزكردن له‌بواری ئه‌ته‌كێت و پرۆتۆكۆل بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له (كۆلێجی ئه‌ركانی چوارقوڕنه) بۆ زیاتر له 60 ئه‌فسه‌رو پله‌دار كرده‌وه.
به‌چاودێری ( پ.ی. دکتۆر ئالان فەره‌یدون عەلی ئەمین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سەنتەری ڕاهێنانی زانکۆ خولێکی تایبەتی بۆ ئەفسەران و پلەدارانی (کۆلێجی ئەرکان- چوارقوڕنە)له‌سه‌ر داوای خۆیان ڕێكخست.
مامۆستا (عباس جمعه) وه‌ك مامۆستای خوله‌كه به سایتی زانكۆی ڕاگه‌یاند:
لە رۆژانی (2/21 بۆ 2021/2/25) وه‌ك سه‌نته‌ری ڕاهێنان له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌ستاین به ڕێكخستنی خولێكی به‌هێزكردن له‌بواری (ئه‌ته‌كێت و پرۆتۆكۆل) بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كۆلێژی ئه‌ركان- چوارقوڕنه ، كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌فسه‌ران و پله‌داران به‌شداریی كارایان تیاداكردو توانیمان زانستی نوێ ببه‌خشینه سه‌رجه‌م به‌شداربووان . هەر لە خولەدا (پ.ی. د.هێرش رەسوڵ)مامۆستا له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وانه‌یه‌كی تایبه‌تی به ناونیشانی هونەری سەرکردایەتیکردن به به‌شداربووان وته‌وه.
وه بڕیاره له‌ڕۆژانی ئاینده‌دا مه‌راسیمێك بۆ به‌خشینی بڕوانامه به به‌شداربووان سازبكرێت.
شایانی باسه کۆلیجی ناوبراو لە ساڵی 2003 وە لەلایەن سه‌رۆك (مام جەلال )ەوە دروستکراوە.
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له پاڵ گه‌یاندنی په‌یامی خوێندن و فێركردن و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی ده‌ست ڕه‌نگین ، هه‌وڵی به‌رده‌وامی خۆی ده‌دات بۆ هاوكاری و پشتیوانی له دام و ده‌زگاكانی میری و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پار ساڵیش خولێكی به‌هێزكردنی به‌ڕێوه‌برد بۆهێزه‌كانی پشتیوانی دووی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.