لیژنه‌ی خوێندنی باڵای په‌رله‌مان سه‌ردانی زانكۆی پۆلیته‌كنیك ده‌كات
ڕۆژى پێنج شه‌ممه به‌روارى 9 ی ته‌مووزی 2015، لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی – یان كرد، كه تێیدا داوا له سه‌رۆكی زانكۆ كرا سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان بكات به‌مه‌به‌ستی چۆنیه‌تی ئاگادار بوون له‌و بودجه‌یه‌ی ساڵانه ته‌رخان ده‌كرێت بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و زانكۆكان. ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان كه پێكهاتبوون له (د.شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین، رێواس فایه‌ق) سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی – یان كرد و سه‌رۆكی زانكۆش پێشوازی لێ‌كردن. له دیدارێكدا د. ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی باسی له چالاكیه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه ئه‌مساڵ زانكۆ زیاتر له 30 سمپۆزیه‌می له بواره‌كانی (میدیا، ئاو، نه‌وت، ئابوری) و چه‌ندین بواری دیكه‌ی زانستی ئه‌نجامداوه، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر داموده‌زگاكانی حكومه‌ت هه‌بووه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌یاندا سه‌رۆكی زانكۆ باسی له‌و رێككه‌وتنه ئه‌كادیمیانه كرد، كه له نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆكانی وڵاتانی ده‌ره‌وه هه‌یه. هه‌ردوو ئه‌ندام په‌رله‌مانی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای په‌رله‌مانی كوردستانیش ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، كه ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان ئاگاداربوونه له چالاكی و كێشه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی. له دیداره‌كه‌ی نێوانیاندا سه‌رۆكی زانكۆ به وردی باسی له‌و پڕۆژه نیشته‌جێبوونه كرد، كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه و بڕیاره بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆكه دروست بكرێت. ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه پڕۆژه‌كه زیاتر له هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له خۆی ده‌گرێت و به‌شێوه‌ی راپرسی له‌لایه‌ن مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆكه‌وه ده‌ستنیشانی شوێن و رووبه‌ر و جۆری یه‌كه‌كان ده‌كرێت و دواتر لیژنه‌یه‌ك كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێندراوه بڕیاری له‌باره‌وه ده‌ده‌ن. پاشان د. ئالان فه‌ره‌یدون كورته‌یه‌ك زانیاری پێشكه‌شی ئه‌و په‌رله‌مانتاران كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه زانكۆكه له ساڵی 2012 دروست بووه و چه‌ندین كۆلێژ و په‌یمانگه‌ی له قه‌زاو ناوچه‌كانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی هه‌یه. له كۆتایی دیداره‌كه‌شیاندا له نێوان هه‌ردولا دا پلان دانرا بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوویه‌كی نزیكدا وه‌فدێك له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌ردانی په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕی زانیاریی و له نیزكه‌وه ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی رێكخستنی ئه‌و بودجه‌یه‌ی ساڵانه بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و زانكۆكان ته‌رخان ده‌كرێت