Back

وێبینارێکی نێودەوڵەتی هاوبەشی (دی_سی_ئێچ) و تۆڕی_نەهرەین بەڕێوەچوو

لە بەرواری ٢١/٠٢/٢٠٢١ دا، شەشەم وێبینار زنجیرە وێبیناری “کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی” بە ناوی “بە دیجیتاڵکردن و پاراستنی کۆکراوەی کتێبخانە” لەلایەن عەممار حوسێن الجەواد – ەوە، كه‌ بەڕێوبەری ناوەندی زانیاری دیجیتاڵ له کتێبخانەی مەزاری پیرۆزی العباس له شاری کەربەلا – عێراق، پێشکەش کرا. لەمیانەی وێبینارەکەدا، باسی چەمکی بە دیجیتاڵ کردن و مەبەست لە کۆکراوەی کتێبخانە چییە و بۆچی پێویستە بەدیجیتاڵ کردن بەکار بهێنرێت، پاشان هەنگاوەکانی بەدیجیتاڵکرنی باسکرد و لە کۆتاییشدا میکانیزمەکانی پاراستنی ڕوون کردەوە. بە خۆشحاڵییەوە لە وێبینارەکەدا ٧٦ بەشداربوو لە ٢٦ زانکۆ و پەیمانگا و ڕێکخراو و دەزگای حكومی ناحكومی له ٩ وڵاتی عێراق و ئەلجەزائیر و ئێران و سوریا و سعوديە و فەلەستین و ئیمارات ومیسر و تونس و لە ناوخۆی عێراقیشدا لەکۆی6 شاردا(سلێمانی،کەربەلا،هەولێر،دیوانیە،هەڵەبجە ،بابل) ئامادەبوون. ئەم وێبینارە نێودەوڵەتییە بەشێکە لە زنجیرە وێبیناری پڕۆگرامی ڕاهێنانی باوەڕپێکراوی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی و تۆڕی نەهرەین، کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆکانی یو سی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانکۆی قادسیەیە. پڕۆژەکە لە لایەن پڕۆگرامی جی سی ئاڕ ئێف ی ئەنجومەنی توێژینەوەی ئەی ئێچ ئاڕ سی حکومەتی بەڕیتانیاوە سپۆنسەر دەکرێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile