Back

پێداویستی خۆپارێزی به‌سه‌ر كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆدا دابه‌شكرا

له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ئامانجی پاراستنی ته‌ندروستی و گیانی مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران سه‌رجه‌م ڕێگاكانی گرتۆته‌به‌ر تا به‌كه‌مترین زیان له‌و به‌ڵا جیهانییه‌ ده‌رباز ده‌بین. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئه‌مه‌ بۆ چه‌نده‌مین جاره‌ كه‌ پێداویستی خۆپارێزی دابه‌ش ده‌كات كه‌ هه‌ندێكیان وه‌ك هاوكاری له‌لایه‌ن ده‌زگای مرۆیی مام دابین كرابوون و هه‌ندێكی تریشیان له‌سه‌ر بو‌دجه‌ی زانكۆ كڕدراون. ئه‌مجاره‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو هه‌ستاوه‌ به‌ كڕینی پێداویستییه‌كان و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیدا به‌م شێوازه‌: ١. 2400 پاکەت دەمامک ٢. 3000 بوتلی کحول ٢٥٠ مل ٣. 2880 جێڵی ٥٠٠ مڵ ٤. 60 دەبەی جێڵی ٥ لتری ٥. 30 ستاندی جێڵ ٦. 225 شامپۆی ٥ لیتری ٧. 200 دەبەی ٥ لیتری دیتۆل.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile