هەڵمەتی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بەڕێوەچوو
دوانیوەڕۆی ئەمرۆ دوشەممە ڕێککەوتی (٢٢-٢-٢٠٢١) بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/گەرمیان بەهاوکاری ڕێکخراوی (UNHCR) چالاکییەکیان بۆ خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی کەلار/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجامدا.
بەهۆی بەر فراونبوونی تەکنەلەلۆجیا و بەمەبەستی هۆشیارکرنەوەی تاک لە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەستکردنیان بەیاساوە، لەلایەن (ادریس محمد عباس ) لێپرسراوی بەشی ئامار و پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی چەند سمینارێکی بۆ خوێندکاران ئەنجامدا. لەکاتی بەڕێوەچوونی سیمینارەکاندا ڕاگری پەیمانگا ستافەکەی بەسەرکردوەو دەستخۆشی لەناوبراو کرد کە بابەتێکی هەستیاریان هەڵبژاردووە و هیوایخواست بەردەوامبن لەئەنجامدانی ئەو چالاکیانە.
شایەنی باسە چالاکییەکە بەشێوەی سیمینار لە چەند هۆڵێکی خوێندنی خوێندکاران لە بەشەکان ئەنجامدرا.