خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە بەڕێوەبەران و لێپرسراوانی هۆبەكانی سەرۆكایەتی زانكۆ
لە مەراسیمێكی شایستەدا 50 بەڕێوەبەر و لێپرسراوی هۆبەكانی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی خەڵات و بڕوانامەی رێزلێنانیان پێبەخشرا، لەبەرامبەر ئەو دڵسۆزی و خزمەتە بەردەوامەی پێشكەشی خوێندكاران و زانكۆیان كردووە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2021/2/22 لە مەراسیمێكی شایستەدا لە هۆڵی پیرەمێردی سەرۆكایەتی زانكۆ، بەئامادەبوونی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و پ.د.سۆران ئەبوبەكر یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و پ.ی.د.دانا ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی، بڕوانامە و خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە 50 بەڕێوەبەر و لێپرسراوی سەرۆكایەتی زانكۆ لەپای جێبەجێكردنی كارەكانیان بە دڵسۆزی و بەشێوەیەكی بەردەوام بۆ پێشخستنی زانكۆكەیان.
لە وتەیەكدا پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پیرۆزبایی لە یەكە بەیەكەی بەڕێوەبەران و لێپرسراوانی هۆبەكانی سەرۆكایەتی زانكۆ كرد كە نموونەیەكی جوانیان لە بەڕێوەبەردنی كارەكانیان پێشكەشكردووە و بوونەتە هۆكاری پێشخستنی زانكۆكەمان و دڵسۆزانە هەستاوون بە راپەراندنی ئەكەكانیان، وتیشی: جێگای سوپاس و پێزانیینە كە ئەم فەرمانبەرە دڵسۆزانەی زانكۆ توانیویان بەم قەیرانە زۆرەوە ئەو خزمەتە گەورە پێشكەش بكەن.
پاشان پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە هەردوو یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ 20 بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەرۆكایەتی زانكۆ و هەروەها لەلایەن پ.د.سۆران ئەبوبەكر یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و پ.ی.د.دانا ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی 28 لێپرسراوی هۆبەكانی سەرۆكایەتی زانكۆ خەڵاتی رێزلێنانیان پێبەخشرا.