سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى هەلى کار بۆ خوێندکارانى دەستەبەر دەکات
له رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی (سی ڤی)یه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی فاروق به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راهێنانی ته‌كنیكی پیشه‌یی و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار كۆمه‌ڵێك كاری بۆ خوێندكارانی به‌شه پزیشكییه‌كانی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی (تەندروستى کۆمەڵ, پەرستارى, چارەسەرى سروشتى, سڕکردن, تیشک, شیکارى نەخۆشییەکان, دەرمانسازى, پەرستارى ژنان و مناڵبوون و پاراستنى ددان) ده‌سته‌به‌ر كرد. ئه‌م چالاكییه له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به شێوازی پێشكه‌شكردنی وۆركشۆپ ئه‌نجامدرا له پێناو تێگه‌شتن و وه‌رگرتنی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر چۆنێتی دروستكردنی (سی ڤی) و شێوازه‌كانی پركردنه‌وه‌ی بۆ داموده‌زگا حکومى و ئەهلی و شوێنكاره‌كان. له میانی وۆركشۆپه‌كه‌دا چه‌ندین شێوازی جیاجیای گفتوگۆی وه‌رگرتنی كار بۆ خوێندكاران خرایه‌روو تا بتوانن له ئاینده‌دا كار بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌ری بەڕێوەبەرایەتى ڕاهێنانى تەکنیکى پیشەیى و دۆزینەوەى هەلى کار (م.به‌ناز نوری) و هەریەکە لە (م.سەرخێل سەردار و م.ڕەنج حەمید) کارمەندانى بەرێوەبەرایەتییەکە ئاماده‌كاری وۆركشۆپه‌كه‌یان كردبوو، لە دەسپێکى چالاكییه‌كه‌دا (بەناز نورى) ئاماژەى دا بەوەى کە وەک سەنتەرى هەلى کار بەردەوام لە هەوڵى ئەوەدان هەلى کار بۆ سەرجەم دەرچووانى کۆلیج وپەیمانگاکان بڕەخسێنن لە کەرتى گشتى و تایبەتدا بۆ ئەوەى بتوانرێت سوود لە تواناکانى خوێدکاران وەربگیرێت لە دواى تەواو کردنى خوێندن لە کۆلیج و پەیمانگاکانى سەر بە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى. پاشان (م.سەرخێڵ سيروان) لە ڕێگەى داتا شۆوە چەند زانیاییەکى سەبارەت بە چۆنێتى پڕکردنەوە و نوسینى سى ڤى لەگەڵ هەموو ئەو زانیارییانەى کە لە ناو فۆرمى سى ڤى دا بوونى هەیە لەگەڵ ئەتەکێت و چۆنیەتى هەڵسوکەوت و مامەڵە کردنى کارمەندانى تەندروستى لە ناو نەخۆشخانەکان لەگەڵ کەسانى نەخۆش پێشکەش بە خوێندکارانى ئامادەبووکرد. له به‌شێكی وۆركشۆپه‌كه‌دا (م.فیصل عەبدوڵا) بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سەلامەتى سەرۆکایەتى زانکۆ چەند زانیارییەکى گرنگى لەسەر تەندروستى و سەلامەتى و خۆپاراستنى کارمەندانى تەندروستى لەناو نەخۆشخانەکاندا بە کۆمەڵێک ئامڕازى تەندروستى بۆ ڕێگرى کردن لە گواستنەوەى ڤایرۆسى نەخۆشى پێشکەشى خوێدکارانى ئامادەبوو کرد. وە هەروەها (م. ئارى عباس قادر ) یاساناس له په‌یمانگاى ته‌كنیكى سلێمانى بابه‌تێكى پێشكه‌ش كرد له سه‌ر ئه‌رك و مافى كارمه‌ند له ناو كه‌رتى تایبه‌تدا خوێندکارانى ئامادە بوو له كۆتایی وۆركشۆپه‌كه‌دا کۆمەلێک پرسیاریان ئاراستەى پێشکەشکاران کرد و به گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كان چالاكییه‌كه كۆتایی هات