دیداری سلێمانی بۆ لامەركەزی دەستیپێكرد
لەژێرناونیشانی ( سیستمی لامەركەزی هاوچەرخ بۆ خزمەتی هاوڵاتیان ) دیداری سلێمانی لەلایەن زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی بەهاوكاری ناوەندی كاروباری یاسایی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەستپێكرد.
كاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارێزگار و ئەندامانی پارێزگای سلێمانی و پەرلەمانتاران و سەرۆكی زانكۆكان و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و راگرانی كۆلێج و پەیمانگان و مامۆستایانی زانكۆ و كەناڵەكانی راگەیاند، دیداری سلێمانی بۆ لامەركەزی لەژێرناونیشانی ( سیستمی لامەركەزی هاوچەرخ بۆ خزمەتی هاوڵاتیان ) لەلایەن زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی بەهاوكاری ناوەندی كاروباری یاسایی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هۆتێل رامادای شاری سلێمانی دەستپێكرد.
دیدارەكە دوو پانێلی سەرەكی لەخۆدەگرێت كە تێدا پرسی لامەركەزی لە چەند دیدێكی جیاوازەوە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، پانێلی یەكەم لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەدەبرێت بە میوانداری هەریەك لە ( د.یوسف گۆران ، حاكم خدر حسن، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر ) كە لە چەند روویەكەوە پرسی لامەركەزییان لە ئەركی حكومڕانی و دەسەڵاتی دادوەری و هەروەها لامەركەزی لە حكومەتی خۆجێی گفتوگۆیان لەبارەوەكرد و دیدوبۆچوونی خۆیان لەوبارەوە خستەڕوو كە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیاندایە و خزمەتێكی گەورە بە هاوڵاتیان دەكات.