كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاماده‌كاری بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی سمسته‌ری یه‌كه‌می كۆرسی زمانی ئینگلیزی فاونده‌یشن به‌ڕێوه‌چوو
به‌مه‌به‌ستی دانانی پلان و چۆنێتی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی پێشخستنی كۆرسی زمانی ئینگلیزی فاونده‌یشن و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی سمسته‌ری یه‌كه‌م بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021، به‌سه‌رپه‌رشتی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17 ی شوباتی 2021 به‌سه‌رپه‌رشتی پ.د.سۆران ابوبكر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و به‌ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی كۆرسی زمانی ئینگلیزی فاونده‌یشن كه پێكهاتبوون له د.هۆگر محمد تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگایزی و نوێنه‌ری به‌شه زانستییه‌كان له كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه له كۆرسی فاونده‌یشندا به‌شدارن و ژماره‌یه‌ك مامۆستای سه‌نته‌ر ، كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌چوو .
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نێو ده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕایگه‌یاند كۆبونه‌وه‌كه كۆبونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكاری بوو بۆ دانانی به‌رنامه‌و پلان بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی سمسته‌ری یه‌كه‌م كه بڕیاره به‌شێوه‌ی مركزی به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌روه‌ها ووتی به‌شداربووان له‌كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆ پێشنیاری به‌جێیان خسته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌دا به‌باشی به‌ڕێوه‌بچێت.
شایانی باسه ئه‌م كۆرسه سێهه‌م ساڵی له‌سه‌ر یه‌كه بۆ خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆ له ژماره‌یه‌ك كۆلێج و په‌یمانگای سه‌ر به زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی سلێمانی په‌یڕه‌و ده‌كرێت و له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، كه مه‌به‌ست لێی به‌هێزكردنی ئاستی زانستی و ڕاهێنان و فێركردنی خوێندكارانه به زمانی ئینگلیزی به‌شێوازێكی دنوێ.