بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە سێ خوێندکاری نمونەیی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی
بەرامبەر بەو کارە نمونەییە زانستییانەی کە چەند خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەماوەی رابردوودا ئەنجامیاندابوو بە بڵاو کردنەوەی دوو توێژینەوەی بە پێزی زانستی، بڕوانامەی رێزلێنانی (پ.ی.د.ئالان فەریدون علی امین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و راگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستیان پێبەخشرا.
ئەمەش دوای ئەوەی هەریەک لە خوێندکاران (ئالاء احمد رحیم، لالان رێباز محمد، سۆلهان موستەفا احمد) دوو توێژینەوەی زانستییان لە دوو گۆڤاری ئیمپاکت فاکتەری کاریگەر بەناوەکانی (Applied Ecology and Environment researche، Microbila Biosystems) بەسەرپەرشتی (د.احمد تەیب حەمەسوور) بڵاوکردەوە.
شایەنی باسە ئەم خوێندکارە نمونەییانە هاوشێوەی مامۆستاکان رۆڵیان هەبووە لە پێشخستنی ئاستر زانستی و تەندروستی و بەرزکردنەوەی رانکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.