Back

وێبینارێکی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت

سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی (دی_سی_ئێچ) ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە خۆشحاڵیەوە شەشەم وێبیناری زنجیرە وێبیناری “کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی” بەهاوبەشی سەنتەری دی_سی_ئێچ و تۆڕی_نه‌هره‌ین ڕادەگەیەنێت. بە ناونیشانی “بە دیجیتاڵکردن و پاراستنی کۆکراوەی کتێبخانە” ، وێبینارەکە لەلایەن عەممار حوسێن ئەلجەواد – ەوە پێشکەش دەکرێت، بەڕێوبەری ناوه ندی زانیاری دیجیتاڵ له کتێبخانەی مەزاری پیرۆزی العباس له شاری کەربەلا – عێراق. ئەم وێبینارە سرووشتێکی فرەپسپۆڕی و نیۆپسپۆڕی هەیە و هەمووان دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن، بەتایبەت سوودی بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە لە بواری تەکنەلۆجیا، کتێبخانە، هونەرو زانستە مرۆڤایەتییەکان، شوێنەوارناسی، مۆزەخانە و میدیادا کار دەکەن. بەروار: یەك شەممە ٢١/٠٢/٢٠٢١ کاتژمێر : ٠٥:٣٠ بۆ ٠٧:٠٠ ی ئێوارە (بەکاتی کوردستان) زمان : کوردی و عەرەبی شێواز: لەڕێگەی پرۆگرامی زووم تکایە لە ڕێگای ئەم لینکەوە خۆت تۆماربکەن : https://us02web.zoom.us/webinar/register/WN_j4tiQclcSSO03r19EH913A تێبینی: – خۆتۆمارکردنی ئۆنڵاین پێش دەسپێکردنی وێبینارەکە پێویستە تاوەکو بڕوانامەی بەشداریکردن بەدەست بهێنیت. – (بەتەنها ئەوبەشداربووانەی کە پێشتر خۆیان تۆمارکردووە) و لە ڕێگەی زوومەوە ئامادە دەبن بۆ ماوەیەک کە کەمتر نەبێ لە نیوەی وێبینارەکە دەتوانن بڕوانامە بەدەستبهێنن. – لەبەر چەند هۆکارێکی تەکنیکی، ناتوانین بڕوانامە بدەین بەو بەشداربووانەی کە لە ڕێگەی لایڤی فەیسبووکەوە ئامادە دەبن، تەنانەت ئەگەر بەشداربووەکە پێشتریش ناوەی خۆی تۆمارکردبێت. – بڕوانامەی بەشداریکردن بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی بە ئیمەیڵ دەنێرێت بۆ بەشداربوو وە بە زمانی ئینگلیزی ئامادە دەکرێت بەپێی زانیاریەکانی ناو فۆڕمی خۆتۆمارکردنەکە. بۆیە پێوست دەکات کە بەشداربوو ناوی خۆی بە زمانی ئینگلیزی بەشیوەیەکی ڕاست تۆمار بکات. – وێبینارەکە ڤیدیۆ ڕیکۆرد دەکرێت. * پڕۆژەی تۆڕی نەهرەین، کە بنکەکەی لە زانکۆی کۆلێژی لەندەنە (یو سی ئێڵ) ، پڕۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆکانی یوسی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانکۆی قادسیەیە. پڕۆژەکە لە لایەن پڕۆگرامی جی سی ئاڕ ئێف ی ئەنجومەنی توێژینەوەی ئەی ئێچ ئاڕ سی حکومەتیی بەریتانیاوە سپۆنسەر دەکرێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile