Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە خزمەت پارێزەرانی ئارامی و ئاسایشدا

وەک هەموو لایەک ئاگادارن ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە ئێستادا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بڵاوبۆتەوەو خێرایی بڵاوبونەوەشی زۆر زیاترە لە شەپۆلەکانی پێشووی کۆرۆنا، بۆ رێگری کردن لەم ڤایرۆسە لەناو دامو دەزگاکانی حکومەتداو وەک ئەرکی هەمیشەیی خۆی، تیمێکی تەندروستی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، رۆژی سێ شەممە (٢٠٢٠/٢/١٦) هەستان بە رشاندنی تەواوی بینای ئاسایشی سلێمانی، ئەوەش بۆ رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لەناو برایانی ئاسایشدا. لە بەرامبەردا ئاسایشی سلێمانی سوپاسی بێ پایانیان ئاڕاستەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کردو هیوایان خواست کە بەردەوام لەو جۆرە خزمەتانە بەردەوام بن، لەلای خۆشیانەوە تیمی تەندروستی زانکۆ بەڵێنیدا لەهەر کاتێکدا پێویستیان بەوان بێت ئامادەن بۆ هاوکاری کردنیان.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile