Back

ئاگری به‌شه‌ ناوخۆییه‌كه‌ی زانكۆ به‌بێ زیان كۆنترۆڵكرا

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 16 ی شوباتی 2021 له‌یه‌كێك له‌ بینای به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ناوی بینای به‌شه‌ناوخۆیی حاجی ڕه‌سوڵ له‌ فولكه‌ی ده‌سته‌كه‌ی شاری سلێمانی كه‌ كرێگرته‌یه‌، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و بیرچوونی كوژاندنه‌وه‌ی موجه‌فیفه‌یه‌كه‌وه‌ شۆرتێكی كاره‌بایی دروست بووه‌. دانا محمد كریم ب/ به‌شه‌ناوخۆییه‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ سایتی زانكۆی ڕاگه‌یاند: ئه‌و ئاگره‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه‌وتۆته‌وه‌ له‌ بینای به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی زانكۆ به‌هۆی نه‌كوژاندنه‌وه‌ی موجه‌فیفه‌یه‌كه‌وه‌ بووه‌ و شۆرتی كاره‌بایی دروستكردووه‌، خۆشبه‌ختانه‌ به‌هۆی بوونی سیستمی ئاگاداركردنه‌وه‌و ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌ بیناكه‌دا به‌بێ زیانی گیانی و له‌كه‌مترین ماوه‌دا توانرا ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكرێت. پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وێڕای هیوای سه‌لامه‌تی بۆ خوێندكارانی ئازیز، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا بۆ دیاریكردنی هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌و ده‌ستنیشانكردنی زه‌ره‌رو زیانه‌ مادییه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌ناوخۆییه‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی داوای له‌ خوێندكارانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان كرد كه‌ پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ پاراستن و پارێزگاری له‌خۆیان و كه‌ل و په‌لی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان بن و به‌ووردی جێبه‌جێیان بكه‌ن له‌پێناو پاراستنی گیانی خوێندكاراندا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile