Back

تاقیگەیەکی نوێ بۆ بەشی ئەندازیاری میکانیک کرایەوە

بەهەوڵ و ماندوبوونی بەشێک لە خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری میکانیک و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خۆشبەختانە ئەمڕۆ ١٥-٢-٢٠٢١ بەئامادەبوونی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پ.ی.د.عطاء شێخ کەریم ڕاگری کۆلێج و سەرۆکی بەشی ئەندازیاری میکانیک و مامۆستایان و بەشێک لە خوێندکارانی بەش، تاقیگەیەکی نوێ بۆ بەشی ئەندازیاری میکانیکی گشتی کرایەوە. بڕی تێچووی تاقیگەکە نزیکەی ٥٠ ملیۆن دینارە، بەهۆی دروستبوونی قەیرانی دارايی و لاوازکردن و نەهێشتنی سەربەخۆيی زانکۆکان کردنەوەی دواکەوت. پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بەوەکرد ئەگەر سەربەخۆيی کارگێڕی و زانستی و دارايی زانکۆکان فەراهەم بکرێت بە داهاتى ناوخۆ دەکرێت چەندەها تاقیگە و پرۆژەی زانستی نوێ و گرنگ بۆ خوێندکاران دابین بکرێت، هەر لە مەراسیمەکەدا سەرۆكى زانكۆ خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە هەریەک لە (هاوبیر عزیز، شارەوان عبداللە، لاس علی، محمد عزیز، محمد هاوڕێ)خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری میکانیک و لە وتەیەکدا ئاماژەی بە هەوڵ و ماندوبوونیان کرد بۆ کردنەوەی تاقیگەکە و جەختى لەوەشكردەوە ئەگەر هەوڵ و پێداگری و پشودرێژيی ئەو خوێندكارانە نەبووایە تاقیگەكە دروستنەدەکرا، كە بوونی ئەم تاقیگەیە یەکێکە لە گرنگترین پێداویستیيەکانی بەش بۆ پێگەیاندنی خوێندکاران.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile