Back

بڕوانامە و خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەک توێژەر و مامۆستای زانکۆ

لەبەرامبەر دڵسۆزییان بۆ زانکۆ و کاری بەردەوام لە پێشکەشکردنی توێژینەوەی زانستی و پێشخستنی پرۆسەی دڵنیایی جۆری، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڕوانامە و خەڵاتی رێزلێنان بەخشییە ژمارەیەک توێژەر و مامۆستای زانکۆ. کاتژمێر ١٠ی بەیانی رۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٢/١٥ لە هۆڵی پیرەمێردی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەئامادەبوونی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆ و پ.د.سۆران ئەبوبەکر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ژمارەیەک لە راگری کۆلێج و پەیمانگاکان، مەراسیمێک بۆ رێزلێنانی ژمارەیەک توێژەر و مامۆستای زانکۆ رێکخرا. لە سەرەتای مەراسیمەکەدا پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پیرۆزبایی لەو مامۆستایانە کرد بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی زاننستییان و هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوامی بۆ خواستن کە جێ دەستیان دیاربووە لە پێشخستنی زانکۆدا، پاشان سەرۆکی زانکۆ کۆمەڵێک داتا و ئاماری گرنگی کارو چالاکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خستەڕوو کە لەماوەی رابردوودا زانکۆ ئەنجامیداوە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەگەر ئەم قەیرانی داراییە و ڤایرۆسی کۆرۆنایە لەئارادا نەبووایە ئەوا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشکەوتنی زیاتری بەدەستدەهێنا و چەندین کۆنفرانسی نێودەڵەتی و چالاکی زانستی و ئەکادیمیی و سیمینار و وۆرکشۆپی گەورەی ئەنجامدەدا. پاشان لەبەرامبەر بەدەستهێنانی پلەی زانستی پرۆفیسۆر و یاریدەدەری پرۆفیسۆر لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆوە خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە (١٠) مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، هەروەها لەپای کاری بەردەوامیان لە پێشکەشکردنی توێژینەوەی زانستی و پێشخستنی پرۆسەی دڵنیایی جۆری، سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە ( ١٠ ) توێژەری زانکۆ.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile