کلاسیکۆی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو
بەئامادەبوونی جەماوەرێکی گەورە و لە یارییەکی ئاستبەرز و بەهێزدا، یاریی کۆتایی خولی ” پێشکەوتنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە نێوان هەردوو کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی و تەکنیکی ئەندازیاریی بەڕێوەچوو، کە بە ئەنجامێکی گەورە کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی بووە پاڵەوانی خولەکە و جامی بردنەوەی بەرزکردەوە.
پێشنیوەڕۆی دووشەممە ٢٠٢١/٢/١٥ لە یاریگای کەمپسی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرا، بەئامادەبوونی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و راگرانی کۆلێج و پەیمانگاکان و ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران و مامۆستایان و میوانانی دەرەوەی زانکۆ، یاریی کۆتایی خولی پێشکەوتنی زانکۆ لە کەشێکی خۆش و خۆرەتاودا لە نێوان کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی و کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاریی بەڕێوەچوو، کە کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی بە ئەنجامێکی گەورە و لە ئاستێکی بێوێنەدا بە ئەنجامی ( ٦-٢ ) یارییەکی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتاییپێهێنا و بووە پاڵەوانی خولەکە و جامی بردوەی بەرزکردەوە. بە وتە نەستەق و خۆشەکانی قسەکەری ( معلق )بێستون تاوەگۆزیی هێندەی تر یارییەکە گەرموگوڕ و بەچێژبوو.
لە مەراسیمێکی شایستەدا لەلایەن پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خەڵات و میدال بەسەر لیژنەی ئاماداکاری خولەکە و دادوەرانی یارییەکە و تیپی خاوێن و گۆڵکار و گۆڵپارێزی خولەکە و رهێنەری تیپی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی دابەشکرا، لە کۆتاییدا و لەناو هوتافی جەماوەر تیپی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی جامی خولەکەی بەرزکردەوە و بووە پاڵەوانی خولی پێشکەوتنی زانکۆ.
ساڵانە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەدەرلە خولی تەکنیکی و زانستی خولی وەرزشی و هونەری بۆ خوێندکارەکانی دەکاتەوە تا خوێندکاران کەشێکی خۆش و کاتێکی تەندروست و وەرزشی بەسەرببەن.