تاقیکردنەوەی کۆتایی ( Academic English ) بۆ خوێندکارانی ماستەر بەڕێوەچوو
دوای ئەوەی بەسەرکەوتوویی کۆرسی زمانی ئینگلیزی ئەکادیمیی ( Academic English ) بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا/ماستەری زانکۆمان کۆتاییهات، ئەمڕۆ ٢٠٢١/٢/١٤ لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ( ٥٥ ) خوێندکار تاقیکردنەوەی کۆتایی کۆرسەکەیان بەشێوەی مەرکەزی ئەنجامدا.
لەوچوارچێوەیەشدا پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پ.د.سۆران ئهبوبهكر یاریدهدهری سهرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەئامادەبوونی د.هۆگر محمد تۆفیق بهڕێوهبهری سهنتهری نێودهوڵهتی زمانی ئینگلیزی له زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی هۆڵی تاقیکردنەوەکەیان بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە ڕاوسەرنجی خوێندکارانیان لەسەر پرسیارەکان و شێوازی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە وەرگرت.
خوێندکارانی خوێندنی باڵا/ماستەر پێویستە وەکو بنەمایەکی سەرەکی وانەی زمانی ئینگلیزی ئەکادیمیی ( Academic English ) لە سمستەری یەکەمی ماستەرەکەیان بخوێنن، ئەمساڵیش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گرتنەبەری رێنماییە تەندروستییەکان بەشێوەی ئۆنلاین لەلایەن د.هۆگر محمد تۆفیق بهڕێوهبهری سهنتهری نێودهوڵهتی زمانی ئینگلیزی زانكۆوە وانەکە وترایەوە و تەنها تاقیکردنەوەکان لەناو هۆڵەکانی زانکۆ بەڕێوەچوون.