وێبیناری نێودەوڵەتی “پلاندانانی گشتگیر و سەستەینەبڵ بۆ شارەکان ” بەڕێوەچوو
لە رێکەوتی ٢٠٢١/٢/١١دا، دووەم زنجیرە وێبیناری “شاری داهێنان” بە ناونیشانی “پلاندانانی گشتگیر و سەستەینەبڵ بۆ شارەکان: دەرفەتەکان بۆ باشکردنی لایەنی دەروونی و جەستەیی لەشاردا” لەلایەن د. سارا عەلی ناغی پور- ەوە ، پلاندانەری شارەوانی لە شاری چێستەمێر لە کەنەدا، پێشکەش کرا.
لەمیانەی وێبینارەکەدا، د. سارا عەلی باسی پلاندانانی سەستەینەبڵ و گشتگیریکرد بۆ شارەکان و ئەو دەرفەتانە چین کە بەکاردێن بۆ باشتر کردنی لایەنی دەروونی و جەستەیی لەشارەکاندا.
بەخۆشحاڵییەوە لە وێبینارەکەدا ١٧٣ بەشداربوو لە ٣٣ زانکۆ و پەیمانگا و ڕێکخراو و دەزگای حکومی و ناحکومی له ٥ وڵاتی عێراق و بەریتانیا و ئەمریکا و هۆڵەندا و ئێران و لە ناوخۆی عێراقیشدا لەکۆی ٧ شاردا (سلێمانی، بەغداد، هەولێر، کۆیە، هەڵەبجە، کەرکوک و دهۆک) ئامادەبوون.
ئەم وێبینارە نێودەوڵەتییە بەشێکە لە زنجیرە وێبیناری پڕۆگرامی ڕاهێنانی باوەڕپێکراوی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی و تۆڕی نەهرەین، کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆکانی یو سی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی قادسیەیە. پڕۆژەکە لەلایەن پڕۆگرامی جی سی ئاڕ ئێف-ی ئەنجومەنی « توێژینەوەی ئەی ئێچ ئاڕ سی حکومەتی بەڕیتانیاوە سپۆنسەر دەکرێت.