یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆیان كرد
رۆژى یه‌ك شه‌ممه 14/6/2015 وه‌فدیكى رێكخراوى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى سكرتارییه‌تى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان و نوێنه‌رى لقى سلێمانى رێكخراوه‌كه , سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانیان كرد و له لایه‌ن (پ.ى.د. ئالان فه‌ریدون على ئه‌مین) سه‌رۆكى زانكۆ وه پێشوازیان لێكرا . له میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یاندا وهفدى میوان باسیان له رۆلى مامۆستایان كرد له بوارى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵادا هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ره‌و پێش چوونانه‌ى كه له‌بوارى په‌روه‌رده له‌سه‌ر ده‌ستى مامۆستایان هاتۆته كایه‌وه رۆل و كاریگه‌رى زانكۆكانیان به‌رز نرخاند له پێگه‌یاندنى كه‌سانى شاره‌زا بۆ گشت بواره‌كان و سوپاس و پێزانینى خۆیان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێینهوهى زانستى كرد بۆ هاوكارى كردنى مامۆستایان له ره‌خساندنى هه‌لى خوێندن بۆ ئاسته‌كانى بكالۆریۆس و ماسته‌رو دكتۆرا له زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى مامۆستایان له گشت بواره زانستى و ئه‌كادیمییه‌كان,له درێژه‌ى قسه‌كانیاندا باس له‌وه كرا كه وه‌ك یه‌كێتى مامۆستایانى كودستان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان لقێكى تایبه‌ت به مامۆستایانى زانكۆ و پهیمانگانى هه‌رێمى كوردستان له ناو یه‌كێتى مامۆستایان‌دا بكه‌نه‌وه تاكو پردێكى په‌یوه‌ندى به‌هێز دروست ببێت له نێوان مامۆستایانى په‌روه‌رده و خوێدنى باڵادا ئه‌ویش له ڕێگه‌ى ئه‌نجامدانى كۆڕ و سیمینار و كاروچالاكى په‌روه‌رده‌ى و زانستى جۆراو جۆره‌وه, پاشان رۆڵى و كاریگه‌رى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانیان به‌رز نرخاند له هاوكارى كردنى ڕیكخراوهكهیان پاشان بانگیشتى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانیان كرد بۆ كۆنگره‌ى داهاتووى ڕێكخراوه‌كه‌یان كه له داهاتووییهكى نزیكدا ئه‌نجام ده‌درێت. لاى خۆشییه‌وه سه‌رۆكى زانكۆ خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى به سه‌ردانى وهفدى میوان به ناوى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆشه‌وه سوپاس و پێزانینى خۆى ئاراسته‌ى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ڕێكخراوه‌كه كرد له هه‌وڵ و ماندبونیان بۆ خزمه‌ت كردن و هاوكارى كردنى سه‌رجه‌م مامۆستایان له ڕووى شوێنى نیشته‌جێ بوون و باش كردنى بژێوى ژیانیان له به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى مووچه‌كانیان وه كردنه‌وه‌ى خولى به‌رده‌وام بۆ مامۆستایان له پێناو به‌ره‌و پێش بردنى پرۆسه‌ى خوێندن له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندندا وه پێ ى ڕاگه‌یاندن وه‌ك سه‌رۆكى زانكۆ به پێ ى توانا هاوكارى ڕێكخراوه‌كه‌یان بكات له گشت بواره‌كانى خوێدنى باڵادا له‌سه‌رجه‌م كۆلیج و په‌یمانگاكانى سه‌ر به زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى.