گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی بەشى ئەندازيارى پلانسازی شار بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی11-2-2021 له هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکیيەکانی چوارچرای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنە (پ. ی. د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین) وەک سەرۆکی لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکەو هەروەها ئەندامانی لیژنه و (پ. ی. د. عطاء شێخ کریم) ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری ، بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییە تەندروستیيەکان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، له کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار (خونچە فاضل عبدالقادر) خوێندکاری ماستەر لە بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار بەڕێوەچوو.
دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و زانستیانە ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو بە ناونیشانی: (promoting city performance depending upon the creative city strategies / sulaimani city as a case study) بە پلەی ناياب پەسەند كرا.
لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکهاتبوون لە:
1- پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئالان فەرەیدون علی امین زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (سەرۆکی لیژنە)
٢- پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر حسین علی حسین زانکۆی صلاح الدین (ئەندام)
٣ – پرۆفیسۆری یایدەدەر دکتۆر حامد ترکی هیکل مامۆستا لە زانکۆی صلاح الدین (ئەندام)
٤- پڕۆفيسۆر دکتۆر هۆشیار قادر رسول زانكۆى پۆليتەكنيكى سلێمانى (ئەندام و سەرپەرشتيار)