بەوێنە:لەهەڵمەتێکدا بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ بە دەرمانی پاکژکەرەوە ڕشێنرا
بەئامانجی بەدوور گرتنی خوێندکاران بەتایبەتی خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان و پاراستنیان لەتوشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆن، بینای بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ لەکەمپی چوارچرا بەدەرمانی پاکژکەرەوە ڕشێنرا.
لەسەر ڕاسپاردەی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆ و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان و ستافێک لە کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی، بینای بەشەناوخۆییەکانی کەمپی چوارچرای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی(تعقیم) پاکژکرانەوە .