خوێندكارێكی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی بویه براوهی سكۆلهر شیپێكی خوێندنی دكتۆرا له ووڵاتی بهریتانیا
لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتیدا كچه خوێندكارێكی دەرچووی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی(م. گوڵاڵه عبدالقادر عزیز) كه بڕوانامهی ماستهری له بهشی پلانسازی شار بهدهستهێناوه توانی ببێته براوەی سکۆلەرشیپێکی خوێندنی دکتۆرا لە زانکۆی (Leeds Beckett University) سکوڵی ( Environment, Engineering, and Computing ) لە وڵاتی بەڕیتانیا.
جۆری توێژینەوەیەکە پیشەسازییە ( Industrial Research ) کە بە ھاوبەشی ئەم زانکۆیە و دوو لە گەورەترین کۆمپانیای خانووبەرە لە بەڕیتانیا چاودێری دەکرێت و سپۆنسەر کراوە .
لە دەرئەنجامی توێژینەوەکە داواکراوە کە توڵێکی سەستەینەبڵ دروست بکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خراپی کوالێتی کەشی ناوەوەی خانوەکان و شێداری و دروست بونی کەڕوو و داڕمانی سترەکچەری بیناکە، کە کێشەیەکی بەرچاوی خانوەکانی بەڕیتانیایە.
ئەوەی شایانی باسە کە ھەزار خانوو دەبێتە کەیسی توێژینەوەکە کە لەلایەن کۆمپانیاکانەوە دیاریکراوە لە شارە جیاجیاکانی بەڕیتانیا.
بهو بۆنهیهشهوه زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی پیرۆزبایی و دهستخۆشی له م.گوڵاڵه عبدالقادر دهكات و هیوای سهركهوتنی زیاتری بۆ دهخوازێت.