4 خوێندكاری كۆلێجی تهكنیكی تهندروستی توێژینەوەیەكی نێودەوڵەتیان بڵاوكردەوە
لە كارێكی ناوازەدا خوێندكارە بەتوانا و نمونەییەكانی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی/كۆلێجی تهكنیكی تهندروستی بە سەرپەرشتی (د.تەیب احمد حەمە سوور) دووەم توێژینەوەیان كە توێژینەوەیەكی زانستی گرنگە بڵاوكردهوه.
توێژینەوەكەش دەربارەی جۆرە بڵاوەكانی جينی بەرگری بەكتریا دژی دژە زیندەگییەكان لە وڵاتی عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە، كە لە یەكێك لە گۆڤارە بەناوبانگە نێودەوڵەتییەكانی كلاریڤەیت (Microbial Biosystems) بڵاوكراوتەوە، كە تێیدا توێژەران توانیان جۆرە جیاوازەكانی ئەو جينانه دیاری بكەن كە لە بەكتریای جۆری جیاوازدا تۆمار كراون لە ناوچەكەدا.
شایەنی باسە ئەم جۆرە توێژینەوانە وەك چۆن بایەخی نێودەوڵەتی گرنگیان هەیە، بەهەمان شێوە بایەخێكی زۆریان بۆ كوردستان هەیە تا توێژەران و كارمەندانی بواری تەندروستی ئاشنایەتی تەواویان هەبێت دەربارەی ئەم دیاردەیەو ئەم جۆرە جینانە كە بڵاون لە ناوچەكەداو ئهبنە هۆی دروست كردنی كێشە لە بواری تەندروستی و چارەسەردا.
زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی/ راگرایەتی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی دەستخۆشی و پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو خوێندكارە نمونەییانە دەكات و بەڵێن و پشتیوانی خۆیان وەك هەمیشە دووپاتدەكەنەوە.