په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و په‌یمانگاى فێلسبێرگى ئه‌ڵمانى فراوانتر ده‌كرێت
به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌یمانگاى فێلسبێرگى ئه‌ڵمانى بۆ فێركردن و توێژینه‌وه‌ى ئه‌كادیمى له عێراق خاتوو” بێرگیت سڤێنسۆن ” كه به یاوه‌رى (د.كمال خۆشه‌وى) ئه‌مرۆ سێشهمه 9\6\2015 سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى یان كرد‌و له‌لایه‌ن (د.خالید محمود) یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى خوێندكاران ,به ئاماده‌بونى )به‌ختیار عوبید( به‌رێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندیه ئه‌كادیمیه‌كان له سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ‌و و )جه‌مال كاك برا ( به‌رێوه‌به‌رى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى )د.محمد بابه‌كر( به‌رێوه‌به‌رى زانستى زانكۆ پێشوازیان لێكرا.
له‌و دیداره‌دا باس له بایه‌خى دروستكردنى ئه‌م په‌یوه‌ندیانه كرا له نێوان ناوه‌ندێكى ئه‌كادیمى وه‌ك زانكۆ و په‌یمانگاى فێلسبێرگى ئه‌لمانى به مه‌به‌ستى پێشخستنى زیاتر كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجامدرابوو. هه‌روه‌ها خاتوو” بێرگیت سڤێنسۆن ” باسى له كار‌و چالاكى په‌یمانگاى فێلسبێرگ كرد كه له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو دا له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان به ئهنجامیانگهیاندوه .
ئه‌م سه‌ردانه له چوارچێوه‌ى ئه‌و رێكهوتنهدایه بوو كه زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و و ده‌سته‌ى كوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و لیكۆلینه‌وه‌ى زانستى و په‌یمانگاى فێلسبێرگ واژوویان كردبوو بۆ جێبه‌جێكردنى ناوه‌رۆكى رێكه‌وتنه‌كه و ئه‌نجامدانى كارى هاوبه‌ش ،وه هه‌ر له‌ودیداره‌دا تاوتوێى پرۆژه‌یه‌كى زانستى گه‌وره كرا كه بریاره له ساڵى ئاینده‌دا كارى له‌سه‌ر بكرێت،ئاماده‌یى خۆشیان نیشاندا بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندیه‌كى به‌هێز له‌گه‌ڵ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و به‌ڵێنى هاوكارى و هه‌مانگیان دا .
د.خالید محمود یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى خوێندكاران وێراى ناساندنى زیاترى زانكۆ به نوێنه‌رى په‌یمانگاى فێلسبێرگ ئه‌وه‌ى وت كه” زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له چه‌ندین هه‌نگاوى ئه‌كادیمى گه‌وره‌ى ناوه به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كانى وڵاتى ئه‌ڵمانیادا و له هه‌وڵى فراوانكردنى زیاترى په‌یوه‌ندیه‌كاندا ” جێى ئاماژه‌یه زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له هه‌وڵى دروستكردنى په‌یوه‌ندى به‌هێزدایه له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كانى ئه‌و وڵاته.ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و هه‌وڵه زانستیانه.