سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ دراساتی پاشماوه‌كانی چه‌كی كیمیاوی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێته‌وه
له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و كاركردن و خزمه‌تكردنی بواری زانست و خوێندنی باڵا و گرنگیدانی زیاتر به توێژینه‌وه‌ی زانستی و بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆشه‌ویست و بایه‌خ پێدانی زیانی پاشماوه‌كانی چه‌كی كیمیاوی له‌سه‌ر ناوچه‌كه، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا بڕیاری كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی زانستی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یاند به‌ناوی ( سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بۆ دراساتی پاشماوه‌كانی چه‌كی كیمیاوی).
دامه‌زراندنی ئه‌م سه‌نته‌ره له‌دوای هه‌وڵ و ماندوبوونی ڕاگرو مامۆستایانی په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه دێت كه داواكارییان به‌رزكردۆته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه به‌گرنگیان زانیوه سه‌نته‌رێكی له‌و شێوه‌یه بكرێته‌وه بۆ خزمه‌تگه‌یاندن به بواری توێژینه‌وه‌و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه‌له پاش به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له 1988/3/16 له‌و ناوچه‌یه‌دا له‌لایه‌ن ڕژێمی له‌ناوچووی به‌عسه‌وه به‌كارهێنراو بویه هۆی شه‌هید بوونی زیاتر له 5000 هاوڵاتی بێدبفاع و برینداربوون و ئاواره‌بوونی سه‌دان و هه‌زارانی تر‌و زیان گه‌یاندن به سروشت و ژینگه‌و زه‌وی و ئاوهه‌وای ناوچه‌كه.
بڕیاره به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌یه له په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه كار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی بكرێت له بواره جۆراوجۆره‌كاندا به‌تایبه‌تی كاریگه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاو ژینگه‌و ته‌ندروستی هاوڵاتیان و كشتوكاڵ.
پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له ووته‌یه‌كیدا بۆ سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووتی :
وه‌ك پێویستییه‌كی هه‌نوكه‌یی و خزمه‌تكردنی بواری زانستی له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا ، زانكۆمان به‌خۆشحاڵییه‌وه سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بۆ دراساتی پاشماوه‌كانی چه‌كی كیمیاوی كردۆته‌وه‌و به‌هه‌موو شێوازێكیش پشتیوانیان ده‌بین بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان چونكه خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه‌وسه‌رجه‌م شاره كاره‌ساتباره‌كان به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین و ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت درێغی ناكه‌ین، پیرۆزبایی خۆم ده‌گه‌یه‌نمه ڕاگرو مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رجه‌م دانیشتووانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی ئازیز بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌ستكه‌وته گرنگه‌و هیوا ده‌خوازم كاری باش و به‌رهه‌می به‌سوودی لێ بچنرێته‌وه.