وۆركشۆپ و دیبه‌یتێك له‌سه‌ر چۆنێتی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی كۆتایی خوێندنی خوێندكاران به‌ڕێوه‌چوو
به‌ئامانجی ڕونكردنه‌وه‌و ده‌ست خستنه سه‌ر گرفت و كێشه‌كان به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ڕاپۆرتی كۆتایی خوێندكاران وه‌ك یه‌كێك له‌مه‌رجه پێویستییه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه ، وۆركشۆپێك و دیبه‌یتێكی زانستی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ئاماده‌بوونی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و كارگێڕی و دارایی، وه به‌شداری ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و توێژه‌رانی زانكۆ‌و له‌هۆڵی پیره‌مێری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، وۆركشۆپێك بۆ م.برهان علی محمد مامۆستا له په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان سازكرا كه له‌لایه‌ن گروپی ئابوری سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییه‌وه ڕێكخرابوو.
لهوۆركشۆپهكهدا توێژه‌ر به‌ووردی باسی له پرۆسه‌ی نوسینی ڕاپۆت یان توێژینه‌وه‌ی كۆتایی خوێندكار كرد كه وه‌ك مه‌رجێك له‌سه‌ری دانراوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه ، ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی ڕاپرسییه‌كیان له ڕابردوودا ئه‌نجامداوه و له‌نێو چینی مامۆستایان و خوێندكاران و بازاڕدا ، ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌ریخستووه زۆرینه‌ی خوێندكاران خۆیان ڕاپۆرته‌كان ئامادهناكهن و به پاره بۆیان ئاماده‌ده‌كرێت و نه‌شتوانراوه سوود به ئاستی زانستی خوێندكاران بگه‌یه‌نێت له‌و ڕوه‌وه به‌تایبه‌ت له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و خوێندن به سیستمی ئه‌لیكترۆنی.
توێژه‌ر باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌م جۆره له نوسینی ڕاپۆرتی خوێندكاران شێوازێكی كلاسیكییهو ته‌نها وه‌ك ڕۆتین كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و پێویسته به‌پێ ی دراسه‌یه‌كی گشتگیر‌و وه‌رگرتنی ڕاوبۆچوونی كۆمه‌ڵێك پسپۆر‌و ئه‌كادیمی ئه‌و شێوازه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت له‌پێناوی سوود گه‌یاندن به ئاستی خوێندنی خوێندكار.
پاشان هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت له‌لایه‌ن چوار پسپۆر‌و مامۆستای زانكۆوه دیبه‌یتێك به‌ڕێوه‌چوو كه ئه‌وانیش دیدو بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر به‌شه جیاوازه‌كانی بابه‌ته‌كه‌و ئاسته‌نگ و كێشه‌كان و چاره‌سه‌ری گونجاو خسته‌ڕوو ، كه بڕیاره ڕاسپارده‌كانی ئه‌م دیبه‌یته ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكرێت بۆ دانانی میكانیزمی گونجاو.
له‌لێدوانێكدا م.برهان علی محمد تایبه‌ت به سایتی زانكۆ ووتی: