تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندكاران له سیستمی فاونده‌یشن به‌ڕێوه‌چوو
وه‌ك پرۆگرام و سیبستمێكی نوێی خوێندن و به‌ئامانجی به‌هێزكردنی خوێندكارانی وه‌رگیراو له قۆناغی یه‌كه‌می كۆلێج و په‌یمانگاكان له زمانی ئینگلیزی‌دا، له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی بۆ سێهه‌م ساڵی له‌سه‌ر یه‌ك پرۆگرامی خوێندنی زمانی ئینگلیزی Foundion په‌یڕه‌و ده‌كات بۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خوێندكارانی زانكۆ كه ئه‌مڕۆش تاقیكردنه‌وه‌ی 196 خوێندكاری كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك به‌ڕێوه‌چوو.
لەچوارچێوەی چاكسازییەكانی پرۆسەی خوێندن و جێبه‌جێكردنی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی پرۆسه‌ی بۆلۆنیا و وه‌ك پاڵپشتییه‌كی باش بۆ خوێندكارانی تازه وه‌رگیراو له كۆلێج و په‌یمانگاكاندا ، ئه‌مساڵ سێهه‌م ساڵه كه خوێندنی وانه‌ی زمانی ئینگلیزی Foundion كه ناسراوه به ( EAP )له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی په‌یڕه‌وی ده‌كات و سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی ده‌كات، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له ووتنه‌وه‌ی وانه‌ی زمانی ئینگلیزی به‌شێوازێكی سه‌رده‌میانه‌و گونجاو بۆ ڕاهێنانی خوێندكاران له‌سه‌ر فێربوونی زمانی ئینگلیزی و شێوازی ئاخاوتن و نوسین كه به‌پێ ی دوو ساڵی ڕابردوومان بێت سوودێكی به‌رچاوی هه‌بووه له پێشخستنی توانای زانستی خوێندكاران‌دا.
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌مساڵی خوێندن 1295 خوێندكار به‌شدارییان كرده‌وه كه به‌شێكیان له ناو سه‌نته‌ری ناوبراو وانه‌كانیان ده‌خوێنن به‌شێكیشیان له‌ناو كه‌مپی كۆلێج و په‌یمانگاكانی خۆیاندا ده‌بن كه مامۆستایانی پسپۆر وانه‌یان پێ ده‌ڵێنه‌وه ، كه بریتین له خوێندكارانی(كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی و كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك و كۆلێجی زانسته پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌رو په‌یمانگای ته‌كنیكی كشتوكاڵی به‌كره‌جۆ)و تا هه‌نوكه سوودی گه‌وره‌ی گه‌یاندووه به ئاستی زانستی خوێندكاران.
هه‌ر ئه‌مڕۆش چوارشه‌ممه 10 ی شوباتی 2021 پ.د.سۆران ئه‌بوبه‌كر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا هاوڕێ له‌گه‌ڵ د. هۆگر محمد تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌ردانی هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندكارالنی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیكی كرد كه‌له هۆڵه‌كانی تایبه‌ت به سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی به‌ڕێوه‌چوون.