گەلەرییەکی هاوبەشی مۆزەخانەی سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرایەوە
بەئامادەبوونی ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، مەراسیمی کردنەوەی ” گالەری چاخی پێش مێژوو ” لە مۆزەخانەی سلێمانی بەڕێوەچوو، کە گالەرییەکە رۆژی ٢٠٢١/٢/٢ بەفەند (خەرجی دارایی) باڵیۆزخانەی ئەمریکی و بەهاوبەشی مۆزەخانەی سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی و سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕێکخراوی RASHIDی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا.
جگە لە نووسینی پڕۆپۆزەڵی پڕۆژەکە بۆ وەرگرتنی فەندەکە و هاوکاریکردنی پڕۆژەکە لە بواری جیاوازدا بەخۆبەخشی، د.ڕۆژین کەمال محەمەد ئەمین بەڕێوبەری سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، و تیمەکەی بەهاوبەشی مۆزەخانەی سلێمانی لە پڕۆژەیەکی تری پەیوەندیداری نێوپسپۆڕیان ئەنجامدا کە بریتی بوو لە دروستکردنی ڕێبەرێکی ئەلیکترۆنی دەنگ و ڕەنگی بۆ گێڕانەوەی چیرۆک و زانیاری پارچە شوێنەوارییە نماییش کراوەکان لە گەلەرییە نوێکەدا بەشێوەیەکی کاریگەر بە بەکارهێنانی پلاتفۆرمی پڕۆژەی ئیمۆتیڤی ئەوروپی بەهۆی کارکردنی د. ڕۆژین لەگەڵ تیمی ئەو پڕۆژە ئەوروپیەدا لە ساڵی ٢٠١٨دا.
لەمیانەی مەراسیمەکەدا، د.ڕۆژین کەمال یەکەم نموونەی ڕێبەرە ئەلیکترۆنییەکەی پیشانی کونسوڵی گشتی ڕۆب واڵەردا و بەڕێزیان سەرسامی زۆری پیشاندا بە پڕۆژەکە.