Back

له‌ وۆرکشۆپێکدا بەستنەوەی زانکۆو وەزارەت بە سیستمێکی ئەلیکترۆنی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

به‌مه‌به‌ستی به‌ستنه‌وه‌ی كاروباره‌ كارگێڕییه‌كانی نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ، له‌لایه‌ن تیمیكی وه‌زاره‌ته‌وه‌ وۆركشۆپێك به‌ڕیوه‌چوو بۆ ڕونكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ته‌كنیكی كاره‌كه‌. ئە‌مڕۆ چوار شەممە بەرواری ٣/٢/٢٠٢١، بە ئامادەبوونی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون علی ئه‌مین سەرۆکى زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و پ.دسۆران ابوبکر  و پ.ی.د.دانا احمد یاریدەدەرانی سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و کارگێڕی و دارایی و م. ئاسۆ خه‌لیل /به‌رپرسی به‌شی سیستمی زانیاریوەزارەت و د. ئیسماعیل یه‌عقوب ئە‌ندامی سیستمی زانیاری و م.شەیدا خضر بەشینێتۆرک ، له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی ‌و م.جمال کاک برا /بەرێوەبەری تەکنۆلۆجیای زانیاری و ئامار و صبریە کریم بەڕێوەبەرى کاروبارى کارگێڕی زانکۆ، وە لە کۆلێج و پەیمانگاکانى سەر بەزانکۆ بەرپرسی هۆبەى ئای تی ى و کارگێرى وفەرمانبەرانى بەرپرس لە هاتوو دەرچوو وە میلاکات ئامادەی ۆرکشۆپەکە بوون كه‌ ٤ کاژێری خایاند. سەرتا به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنۆلۆجیای زانیاری و ئاماری زانکۆ وەکدەستپێکیکی وۆرکشۆپەکە گرنگی سیستمی ئەلکترۆنی روونکردەوە بۆبەشداربووان وە سوپاسی ستافی وەزارەتی کرد کە هەمیشە هاوکار بوون و بەردەوام وبه‌وپه‌ڕی دڵسۆزییەوە بۆ سه‌رخستنی ئەم سیستمە کە ده‌بێت له‌ ڕێگای ئەم سیستمه‌وە زانکۆو بە وەزارەت و زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان ببەستێتەوە كه‌ به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ فەرمانبەران و مامۆستایانمان ئەرکى هاتووچۆ و كاری ڕۆتینییان له‌سه‌ر نامێنێت یان زۆر کەم دەبێتەوە. دواتر نوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا سیستمەکەیان روونکرده‌وه‌ کە لە قۆناغی یەکەمدا تایبەتە بە بەشی کارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەکان وە هەروەها بەشی هاتوو دەرچوو و ئەرشیف ومیلاکات لە گشت کۆلێج و پەیمانگاكان . دواتر سەرۆکى زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی  زۆر سوپاس و بەخێرهاتنی نوێنەرانی وەزارەت و بەشداربوانی کرد و خۆشحالی خۆی ده‌ربری بە جۆرە سیستمێکى وەها کە بۆ زانکۆكان  گەشەپێدراوە و ئەمەش لە گەشەسەندنی تەکنۆلۆجیا و تێکەل بوونى تەکنۆلۆجیایە لە ئیش و کارەکانی ڕۆژانه‌ی زانکۆ , تەواوى پشتیوانی خۆی دەربری بۆ سەرخستنی ئەم سیستمە ئەلکترۆنیە . شایانی باسه‌ نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بەشی هاتوو دەرچوویان به‌سه‌ركرده‌وه‌و وە بە شێوازی کرداری فەرمانبەرانی هاتوو دەرچوو دەستیان کرد بە جێبەجێکردنى سییتمەکە. لە ئێستادا بە تەواوی بەشی Document Tracking واتە ئاڵوگۆری مامەلەکان ی سیستمەکەی زانکۆ کاری پێ دەکرێت و بەستراوە‌ به‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه‌ ، وە لە نزیکترین کاتدا سەرجەم بەرێوەبەرایەتییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆمان له‌ ڕێگای ستافی ئای تی و کارکێڕی سەرۆکایەتى و گشت کۆلێج و پەیمانگاکان بەشەکانى تری جێبەجێدەکرێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile