هەڵمەتێک بۆ پاکڕاگرتنی ژینگەی پەیمانگای تەکنیکی کەلار بەڕێوەچوو
بۆ پاکڕاگرتنی ژینگەی پەیمانگاو فەراهەمکردنی کەشێکی لەبارو خاوێن ، ئەمرۆ چوارشەممە ٣_٢_٢٠٢١ بههاوكاری بهڕیوهبهرایهتی خزمهتگوزاریی له سهرۆكایهتی زانكۆ و بەئامادەبون و سەرپەرشتی”پ.ی.د چیا محمد حسن” ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کەلار ولێپرسروای هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی و سەرۆکی بەشی ڕوپێوی و بریاردەری بەشی تەکنیکی ڤیتەرنەری و نوێنەرایەتی پەیمانگای کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و خوێندکاران،، هەڵمەتێکی پاککردنەوەی ژینگەیی ئەنجامدرا و هەموو حەوشەو باخچەکانی ناو پەیمانگای گرتەوە.
ئەم جۆرە هەڵمەتانە لەنێو کۆلێج و پەیمانگاکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بوەتە نەریت و ساڵانە چەند جارێک ئەنجام دەدرێت .