خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری نەوت و وزە گەشتێکی زانستییان ئهنجاممدا
به ئامانجی زیاتر فراوانكردنی زانستهكهیان و بینینی وانهی پراكتیكی ، ڕۆژی 2 ی شوباتی 2021 خوێندکارانی قۆناغی چواری بەشی ئەندازیاری نەوت و وزەی كۆلێجی تهكنیكی ئهندازیاری زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی لە گەشتێکی زانستیدا بە یاوەری (پ. ی. د. عطاء شێخ کریم) ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری سەردانی کۆمپانیای جیهانی (Sprint Oil and Gas service company ) کرد لە شاری هەولێر.
سەردانەکە بە مەستی زیاتر لە نزیکەوە ئاشنابوونی خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری نەوت و وزە بوو بە بەشێکی زۆر لەو ئامێرو بەرنامانەی کە لەو بوارەدا کار دەکەن، هەروەها مەبەستێکی دیکەی سەردانەکە خۆئامادەکردن بوو بۆ واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و کۆمپانیای سپرن.
شايانى باسە هەردوولا لەو بارەیەوە گفتوگۆیان کرد و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هیوای خواست بتوانن هاوکاری زانستی لەنێوان هەردوولادا هەبێت بە مەبەستی ئەنجامدانی وۆرکشۆپ و کۆنفرانس و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ خوێندکاران.
بڕیاريشدرا ئەم گەشتە زانستیانە بۆ خوێندکارانی قۆناغەکانی دیکە بەردەوامي هەبێت لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری ئاستی زانستی خوێندکاران.