سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌شدارى له كۆنفرانسى زانستى جیهانى زانكۆى فاتحى توركى ده‌كه‌ن
كۆنفرانسى زانستى جیهانى زانكۆى فاتحى توركى كه بۆ پێنجه‌مین جاره له شارى ئیستامبول ى وڵاتى توركیا سازده‌كرێت،رۆژى هه‌ینى به به‌شدارى 150سه‌رۆكى زانكۆى وڵاتانى ئاسیا‌و ئه‌فریقا و ئه‌وروپا و چه‌ندین وڵاتى عه‌ره‌بى و له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستانیش چوار زانكۆ به‌شدارى كۆنفرانسه‌كه ده‌كه‌ن كه بریتین له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆى زاخۆ و زانكۆى راپه‌رین كه بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت،سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى رایگه‌یاند”كۆنفرانسه‌كه بایه‌خى زانستى گه‌وره‌ى هه‌یه‌و ده‌رفه‌تێكه بۆ ئاشنابونى زانكۆكانى جیهان به یه‌كتر ” هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى راگه‌یاند”زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له به‌رنامه‌یدایه هه‌وڵى رێكه‌وتن و په‌یوه‌ندى به‌ستن له‌گه‌ڵ زانكۆكانى توركیا‌و وڵاتانى دیكه‌ى به‌شدار له كۆنفراسه زانستیه‌كه ده‌ده‌ن”
سه‌رۆكى زانكۆ ئه‌وه‌ى وت”له كۆنفرانسه‌كه‌داجه‌خت له‌سه‌ر داهێنان و نوێگه‌رى كرا له نێوان زانكۆكان و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندى زانكۆكان به کۆمەڵگەوە.جگه له باس كردنى رۆڵى مامۆستا‌و خوێندكار له پرسه ئابوریه‌كاندا “
له په‌راوێزى كۆنفرانسه‌كه‌دا زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و زانكۆى ئیشك /هه‌ولێر،رێكه‌وتنامه‌ى لێكتێگه‌شتنیان ئیمزا كرد،هه‌روه‌ها له هه‌وڵى به‌ستنى په‌یوه‌ندى ئه‌كادیمى زیاترن له‌گه‌ڵ زانكۆ به‌شداربوه‌كانى دیكه‌ى كۆنفرانسه‌كه به مه‌ستى پێشكه‌وتنى زیاترى زانكۆمان له بوارى په‌یوه‌ندیه ئه‌كادیمیه‌كاندا.