ڕێکخراوێکی ئەمەریکی خولێکی ڕاهێنانی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەبرد
ڕێکخراوی ئینتەرنیوز-ی ئەمریکی ڕاھێنانێکی یەک ڕۆژەی سەلامەتی دیجیتاڵی و پیشەیی لە بەشی تەکنیکی میدیا-ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجامدا.
لەڕاھێنانەکەدا ڕۆژنامەوان (ئەحمەد مستەفا) کە ھاوکات ڕاھێنەری دیجیتاڵی و پیشەییە لە ئینتەرنیوز، لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئازادی زانیاری، دەربارەی گۆڕینی رەفتار و ڕێکارە نوێکان و ھاوکات پیشەیی مامەڵەکردن لە دیجیتاڵ و ئەرکە ڕۆژنامەوانییەکان زانیارییەکانی لەگەڵ بەشداربووان بەشکرد و چەند چالاکییەک ئەنجام دران.
15 خوێندکاری تەکنیکی میدیا لەھەر چوار قۆناغەکە بەشدارییان لە ڕاھێنانەکە کرد و کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی و بەشی تەکنیکی میدیا ھاوکار و پاڵپشتی ڕاھێنانەکە بوون.