ئێوارەخوانێک بۆ خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو
بەمەبەستی ڕەخساندنی کەشێکی گونجاوو ئارام و ئاوڕدانەوە لە ژیانی خوێندکاران لەبەشەناوخۆییەکان و بەچاودێری پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و لەسەر ئەرکی بەڕێزیان و م.ڕەزا سەنگاوی ل.بەشە ناوخۆییەکان ئێوارەخوانێک بۆ خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ لە کەمپی چوارچرا سازکرا بۆ 784 خوێندکاری کوڕو کچ.
لەئێوارەخوانەکەدا هەریەک لە سەرۆکی زانکۆ و ڕاگرانی کۆلیجە تەکنیکییەکانی چوارچرا و ژمارەیەک لەمامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشە ناوخۆییەکان ئامادەیبوون، خوێندکاران دڵخۆشی خۆیان دوپاتکردەوە بەوەی لەنێو زانکۆیەکدان کە خزمەتی خوێندکاران دەکەن وەک کوڕو کچی خۆیان و داهاتی زانکۆکە لە خزمەت خوێندکاران و پرۆسەی خوێندن خەرج دەکرێت.
ساڵانەو بەردەوام ئەم نەریتە ناوازەیە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ خوێندکاران بەگشتی و خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان ڕێکدەخرێت، ھەر ئەم خزمەت و تێکەڵ بوونەش وای کردووە کە هەموان خۆیان بەخاوەنی ڕاستەقینەی زانکۆکە بزانن ، بەڵام بەھۆی پەتای کۆرۆناوە ، نەتوانرا ئەمساڵ زووتر ڕێکبخرێت.
ھەر لەو ئێوارەخوانەدا سەرۆکی زانکۆ بەشداریکرد لە ڕاکێشانی تیروپشک بۆ کردنەوەی خولێکی فوتساڵی شەوانە بۆ سەرجەم ئەو تیپەوەرزشییانەی لەناو بەشەناوخۆییەکاندا بونیان ھەیە.
لای خۆیەوە سەرۆکی زانکۆ سوپاسی لێپرسراو فەرمانبەرانی بەشەناوخۆییەکانی کرد کە هاوکار بوون بۆ ئامادەکردنی ئەم ئێوارە خوانە و دابینکردنی پێداویستیەکانی خوێندکارانی بەشەناوخۆیەکان.