بەدروشمی (وەرزش پەیامی ئاشتییە) خولێکی فوتساڵ بۆ خوێندکاران ئەنجام دەدرێت
لەپێناو ڕەخساندنی کەشێکی وەرزشی و خزمەتکردنی خوێندکاران و لەچوارچێوەی ئەو خولانەی ساڵانە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی دەکاتەوە، خولێکی تۆپی پێ ( فوتساڵ ) بۆ خوێندکارانی بەشە زانستییەکانی کۆلێجەکانی کەمپسی چوارچرای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکرێتەوە، خولەکە بەسەرپەرشتی کۆمەڵەی خوێندکاران لقی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەچاودێری پ.ی.د.ئالان فەرەیدون سەرۆکی زانکۆى پۆليتەكنيكى سلێمانى سازدەکرێت.
لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ ٣١-١- ٢٠٢١ لە ڕاگرایەتی کۆلێجی ئەندازیاری بەئامادەبوونی پ.ی.د. عطاء شێخ کریم ڕاگری کۆلێج و نوێنەری گشتى کۆمەڵەی خوێندکارانى سەرجەم كۆلێجە تەكنيكييەكانى کەمپسی چوارچرا، تیروپشکی بەڕێوەچوونی یارییەکان ئەنجامدرا.
بڕیارە لە چەند ڕۆژى داهاتوودا خولەكە بەڕێوەبچێت، كە یەکەم یاری لە نێوان بەشی (بێهۆشکاری کۆلێجی تەندروستی) و بەشی (بازاڕگەری کۆلێجی کارگێڕی) دەبێت.