Back

وێبیناری “چالاكکردنەوەی مۆزەخانەکان و شوێنە مێژووییەکان بە تەکنەلۆجیا ” بەڕێوەچوو

وێبینارێکی نێودەوڵەتی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی (دی_سی_ئێچ) سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و تۆڕی_نەهرەین بەڕێوەچوو .   لە رێکەوتی ٢٠٢١/١/٢٧دا، پێنجەم وێبیناری زنجیرە وێبیناری “کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی” بەناوی “چالاكکردنەوەی مۆزەخانەکان و شوێنە مێژووییەکان بە تەکنەلۆجیای ئۆگمێنتد ڕیاڵتی (الواقع المعزز)” لەلایەن د. ڕۆژین کەمال محمد امین- ەوە، كه‌ دامەزرێنەر و لێپرسراوی سەنتەری (دی_سی_ئێچ) و مامۆستایه‌ لە به‌شی پلانسازی شار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پێشکەشکرا. لەمیانەی وێبینارەکەدا، د. ڕۆژین باسی چەندین ڕێگای جیاوازی کرد کە دەکرێت ئۆگمێنتد ڕیاڵتی (الواقع المعزز) بەکاربهێنرێت بۆ پاراستنی مێژوو هەروەها چەند نموونەیەکی کارەکانی خۆی لەو بوارەدا باسکرد و لەوانەش تێزی دکتۆراکەی، بەخۆشحاڵییەوە لە وێبینارەکەدا ١٦٨ بە شداربوو لە ۳٧ زانکۆ و پەیمانگا و ڕێکخراو و دەزگای حكومی ناحكومی له ٨ وڵاتی عێراق و بەریتانیا و ئێران و بۆرما و ئیتاڵیا و تورکیا و یۆنان و فلیپین ه‌وە، لە ناوخۆی عێراقیشدا لەکۆی ٥ شاردا (سلێمانی، هەولێر، کۆیە، هەڵەبجە و کەرکوک) ئامادەبوون.   ئەم وێبینارە نێودەوڵەتییە بەشێکە لە زنجیرە وێبیناری پڕۆگرامی ڕاهێنانی باوەڕپێکراوی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی و تۆڕی نەهرەین، کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆکانی یو سی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی قادسیەیە. پڕۆژەکە لەلایەن پڕۆگرامی جی سی ئاڕ ئێف-ی ئەنجومەنی توێژینەوەی ئەی ئێچ ئاڕ سی حکومەتی بەڕیتانیاوە سپۆنسەر دەکرێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile