Back

لە سەر ئاستی جیهانی، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێش ٩٩٠ زانکۆ کەوتوە لە ماوەى یەک ساڵدا

نوێترین ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهان بە پێ ى پێوەری ویبۆمێتریکس بۆ ساڵى ٢٠٢١ له‌ دوایین ڕیزبەندی دەزگاى webometrics بۆ ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهان ، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، پێش ٩٩٠ زانکۆ کەوتوە لە سەر ئاستی جیهاندا لە ماوەى یەک ساڵدا. نوێنەری زانکۆ بۆ کاروباری ڕانکى زانکۆ ( م.جمال کاک برا) ڕایگه‌یاند کە دەزگاى webometrics ى جیهانى راگەیاندنی دوایین ڕانکی زانکۆکانى جیهان کە عێراق و کوردستانیش لە خۆدەگرێت بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە سەر ئاستی گشت زانکۆکانى جیهاندا(زیاتر لە ٣٠ هەزار زانکۆ ) ڕاگەیاند كه‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه‌ به‌ ئاراسته‌ی گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوونی زانستی له‌نێو زانكۆكانی هه‌رێم و عێراق و جیهاندا. ئەمەش کاریگەرى راستەوخۆی مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆ وە بەهێزبوونی پرۆسەى فێرکردن و خوێندن بە سیستمی ئاوێتە و دابینکردنی خزمەت گوزارییە ئەلکترۆنییەکانی زانکۆ و بەرزبوونەوەى ڕێژەى توێژینەوەى ئیمپاکت فاکنەر دەردەخات لە زانکۆدا. لە سەر ئاستی جیهان بە بەراورد بە دواین رانک کە لە مانگی تموزی ٢٠٢٠ راگەیەندرا زانکۆى پۆلیتکنیکی سلێمانی پێشى ٩٩٠ زانکۆی جیهانی داوە بە جۆرێک لە رانکی ١١٤٣٥ ەوە بوە بە ١٠٤٤٥ وە له‌نێوان  ١١٢ زانکۆ لە عێراقدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلەى ٣٩ هەمینە  وە لەسەر ئاستی زانکۆ حکومی و ئەهلییەکانى کوردستان کە ٣٠ زانکۆن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە پلەى ١٢ هەمین دایە و لە سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانى لە کۆپی ١٦ زانکۆ زانکۆمان لە پلەى ٨ مدایە هەیە لە هەرێم  هەروەک لە خوارەوە پشان دراوە .‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانكۆ ووتی: سوپاس و پیرۆزبایی تایبەت  ئاراسته‌ی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانکۆ و ئەنجومەنی زانکۆ و و توێژه‌ران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌كه‌م كه‌ بێوچان شه‌ویان له‌سه‌ر ڕۆژ داناوه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌ره‌ڕای بێموچه‌یی و بارودۆخی ته‌ندروستی، وە سوپاسی بەرێوەبەرایەتی تەکنۆلۆجیای زانیارى و ئامارى زانکۆ دەکەم بۆ هەوڵە بەردەوامەکانیان لە پێشخستنی زانکۆ و دابین کردنی زیاتر لە ١٠ هەزار ئیمەیلی زانکۆیی بۆ خوێندکاران، هیوای خواست له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌موو سه‌ربازه‌ وونه‌كانی زانكۆ ساڵ به‌ساڵ هه‌نگاوی گه‌وره‌و دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست بهێنین. ڕیزبەندی زانکۆکانى کوردستان لە نێوان سالانی ٢٠٢٠ و٢٠٢١ ڕیزبەندی زانکۆکانى کوردستان و عێراق و جیهان  ٢٠٢١ سەرچاوە http://www.webometrics.info/en/aw/Iraq
This shortcode LP Profile only use on the page Profile