خـولی فوتساڵی (پێشکەوتنی زانکـۆ) دەستیپێکرد
بە مەبەستی ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی و ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ خوێندکاران کەلە دەرەوەی خوێندنەکەیان زەمینەیان بۆ خۆش بکرێ بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش، ئەمڕۆ چوارشەممە (2021/1/27) خولی فوتسالی پێشکەوتنی زانکۆ لەیاریگای کەمپسی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرا دەستی پێکرد.
خولەکە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتی زانکۆوە بەڕێوە دەبرێ و تایبەتە بە مامۆستایان وفەرمانبەرانی کۆلێج و پەیمانگاکانی ناوشاری سلێمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلیمانی.
ئەمڕۆش لەگەڵ دەستپێکردنی خولەکەدا چەند یارییەک بەڕێوەچوو.
لەسەرەتادا چوار تیپ بەیەک گەشتن و ئەنجام بەم شێوەی لای خوارەوە بوو:
کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی ٥ کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی ١
پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر ٢ کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری ٢ لەئەنجامی لێدانی یەکلاکەرەوە، پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر توانی سەرکەوێ بەسەر کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیایدا.
بڕیارە لەڕۆژانی ئایندەدا سەرجەم یارییەکان ئەنجام بدرێت.