Back

وێبیناری نێودەوڵەتی “بەکار‌هێنانی زەوی بەیاسا و شارەکان” بەڕێوەچوو

وێبیناری نێودەوڵەتی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووریی دیجیتاڵی (دی_سی_ئێچ) سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و تۆڕی نەهرەین بەڕێوەچوو . لە ٢٠/٠١/٢٠٢١ دا، یەکەم وێبیناری دووەم زنجیرە وێبیناری “شاری داهێنان” بەناونیشانی ” بەکار‌هێنانی زەوی بەیاسا و شارەکان ” لەلایەن د.سارا عەلیناغی پور پلاندانەری شارەوانی لە شاری چێستەمێری کەنەدا پێشکەشکرا، لە وێبینارەکەدا د.سارا باسی لە یاسای شارەوانی ئەو وڵاتە کرد بەتایبەتی لەڕووی زەوی و شارەوە. بە خۆشحاڵییەوە لە وێبینارەکەدا ١٨٦ کەس بەشداربوون لە ۳۱ زانکۆ و پەیمانگا و دەزگای حكومی و ناحكومی له وڵاتی عێراق و بەریتانیا و ئەمریکا، وە لە ناوخۆی عێراقیشدا لەکۆی ٨ شاردا (سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجە، موسڵ و دهۆک ) هەبوون. ئەم وێبینارە نێودەوڵەتییە بەشێکە لە زنجیرە وێبیناری پڕۆگرامی ڕاهێنانی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووریی دیجیتاڵی و تۆڕی نەهرەیە پڕۆژەکە بەهاوبەشی یو سی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی قادسییە، پڕۆژەکە لەلایەن پڕۆگرامی جی سی ئاڕ ئێف-ی ئەنجومەنی توێژینەوەی ئەی ئێچ ئاڕ سی حکومەتیی بەریتانیاوە سپۆنسەر دەکرێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile