ده‌زگای مرۆیی مام پێداویستی خۆپارێزی پێشكه‌ش به به‌شه ناوخۆییه‌كانی خوێندكاران ده‌كات
ده‌زگای مرۆیی مام پێداویستی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دابینكرد.
به‌ئامانجی پاراستنی ساغ و سه‌لامه‌تی خوێندكاران و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی خوێندن، له‌دوای ئه‌وه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بڕیاریدا به‌شه ناوخۆییه‌كان به‌ڕووی خوێندكاران‌دا بكرێته‌وه به‌مه‌رجێك هۆكاره‌كانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاربهێنرێت، ده‌زگای مرۆیی مام وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی هه‌ستا به‌دابینكردنی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كه‌ره‌سته‌ی خۆپارێزی بۆ به‌شه‌ناوخۆییه‌كان.
ئه‌م هاوكارییانه‌ی ده‌زگای مرۆیی مام بۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌پاش ئه‌وه دێت كه پار ساڵ ده‌زگاكه‌و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕێككه‌یوتنیان وزاژۆكرد به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش ، وه شایانی باسه ئه‌مه چواره‌مین جاره هاوكارییه‌كانی ده‌زگای مرۆیی مام ده‌گاته خوێندكاران و به‌شه زانستییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، وه بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا ئه‌و هاوكارییانه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆ بدرێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شه ناوخۆییه‌كان و به‌سه‌ر خوێندكاران‌دا دابه‌ش بكرێت.