تیروپشکی دەستپێکردنی خولی پێشکەوتنی زانکۆ ئەنجامدرا
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/١/٢٤ کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ لە کەمپسی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، تیروپشکی یارییەکانی خولی تۆپی پێی ” پێشکەوتنی زانکۆ ” بەڕێوەچوو کە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو یەکەم یاریی خولە بەڕێوەدەچێت.
ساڵانە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خولی وەرزشیی بۆ خوێندکاران ئەنجام دەدات و ئەم خولەش لەو چوارچێوەیەشدا بۆ كۆلێج و پەيمانگاكانى ناو شاری سلێمانى سازکراوە، تيروپشكەكەش بەم شێوەیەی لای خوارەوە بوو:
*ڕۆژی چوارشەممە ٢٧/١/٢٠٢١ کاتژمێر ١:٠٠ی بەیانی یاری نێوان ھەردوو ( کۆلێجی تەندروستی * کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی ) بەڕێوەدەچێت.
*ڕۆژی چوارشەممە ٢٧/١/٢٠٢١ کاتژمێر ٢:٣٠ی دوانیوەڕۆ یاری نێوان ( پ. زانستی کۆمپیوتەر * کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری ) بەڕێوەدەچێت.
*ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨/١/٢٠٢١، کاتژمێر ١:٠٠ی بەیانی ( پ. تەکنیکی بەکرەجۆ * کۆلێجی ئینفۆرماتیک) بەیەکدەگەن.
*ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨/١/٢٠٢١ کاتژمێر ٢:٣٠ی دوانیوەڕۆ ( سەرۆکایەتی زانکۆ * پ. دایک تەکنیکی سلێمانی ) یاری دەکەن.
سەرجەم یارییەکان لە یاریگای کەمپسی کۆلیجە تەکنیکییەکانی چوارچرا بەڕێوەدەچێت.