وێبینارێکی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت
سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی (دی_سی_ئێچ) بەخۆشحاڵییەوە پێنجەم وێبیناری زنجیرە وێبیناری “کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی” بەهاوبەشی سەنتەری دی سی ئێچ و تۆڕی نههرهین ڕادەگەیەنێت بەناونیشانی “چالاكکردنەوەی مۆزەخانەکان و شوێنە مێژووییەکان بە تەکنەلۆجیای ئۆگمێنتد ڕیاڵتی (الواقع المعزز)”، وێبینارەکە لەلایەن د. ڕۆژین کەمال محمدامین-ەوە پێشکەش دەکرێت، کە دامەزرێنەر و لێپرسراوی سەنتەری (دی_سی_ئێچ) و مامۆستا لەبەشی پلانسازی شاری لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی .
ئەم وێبینارە سرووشتێکی فرەپسپۆڕی و نیۆپسپۆڕی هەیە و هەمووان دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن، بەتایبەت سوودی بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە لە بواری داهێنانی تەکنەلۆجی، کەلەپووری کولتووری، تەلارسازی، شارسازی، هونەر وزانستی مرۆڤایەتی، مۆزەخانە، شوێنەوارناسی، گەشتیاری، و میدیادا کاردەکەن.
رێکەوتی: چوارشەممە ٢٠٢٠/١/٢٧
کاتژمێر : ٠٨:٠٠ بۆ ٠٩:٣٠ی شەو بەکاتی عێراق
زمان : کوردی و ئینگلیزی
شێواز: لەڕێگەی پرۆگرامی زووم
تکایە لە ڕێگای ئەم لینکەوە خۆت تۆماربکەن :
https://us02web.zoom.us/webinar/register/WN_IX_tAeCHTtSP9bHyhjgiQw
تێبینی:
-خۆتۆمارکردنی ئۆنڵاین پێش دەسپێکردنی وێبینارەکە پێویستە تاوەکو بڕوانامەی بەشداریکردن بەدەستبهێنیت.
-(بەتەنها ئەوبەشداربووانەی کە پێشتر خۆیان تۆمارکردووە)و لە ڕێگەی زوومەوە ئامادە دەبن بۆ ماوەیەک کە کەمتر نەبێ لە نیوەی وێبینارەکە دەتوانن بڕوانامە بەدەستبهێنن.
-لەبەر چەند هۆکارێکی تەکنیکی، ناتوانین بڕوانامە بدەین بەو بەشداربووانەی کە لە ڕێگەی لایڤی فەیسبووکەوە ئامادە دەبن، تەنانەت ئەگەر بەشداربووەکە پێشتریش ناوەی خۆی تۆمارکردبێت .
-بڕوانامەی بەشداریکردن بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی بە ئیمەیڵ دەنێرێت بۆ بەشداربوو وە بە زمانی ئینگلیزی ئامادە دەکرێت بەپێی زانیاریەکانی ناو فۆڕمی خۆتۆمارکردنەکە. بۆیە پێوست دەکات کە بەشداربوو ناوی خۆی بە زمانی ئینگلیزی بەشیوەیەکی ڕاست تۆمار بکات.
-وێبینارەکە ڤیدیۆ ڕیکۆرد دەکرێت.
* پڕۆژەی تۆڕی نەهرەین، کە بنکەکەی لە زانکۆی کۆلێژی لەندەنە (یو سی ئێڵ)، پڕۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆکانی یوسی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانکۆی قادسیەیە. پڕۆژەکە لە لایەن پڕۆگرامی جی سی ئاڕ ئێف ی ئەنجومەنی توێژینەوەی ئەی ئێچ ئاڕ سی حکومەتیی بەریتانیاوە سپۆنسەر دەکرێت.