زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ساڵیادی PUKmedia پیرۆزدەکات
سەرنوسەر،كارمه‌ندان و ڕۆژنامەنووسانی ماڵپەڕی PUKmedia
سڵاو‌و ڕێز
بەناوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه چەپكە گوڵی پیرۆزبایی پێشكەش بەتەمەنی پڕ به‌رهه‌م و كار‌و بەخششی ماڵپەڕە ئازیزەكەتان دەكەین ، ده‌خوازین هه‌رده‌م بەئیتیكی كاری میدیاییەوە، سەرچاوە باوەڕپێكراو و ڕاستگۆكەی هەواڵ بن و لەگەڵ ڕەوتی پێشكەوتنی سۆشیال میدیاشدا، وەك هه‌میشه، مەشخەڵی ڕووناكی ڕاستییەكان بن.
PUKmedia به هه‌وڵ و كۆششی كارمه‌ندان و میدیاكارانی له‌ماوه‌ی 17 ساڵی ته‌مه‌نی خۆیدا چه‌ندین قۆناغ و ئه‌زمونی مه‌زنی تێپه‌ڕاندوه و زاڵبووه به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كاندا و پێشه‌نگ بووه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌كان و بێگومان جێ ی متمانه‌ی خوێنه‌ران و ڕۆژنامه‌نوسان بووه.
له‌ماوه‌ی كاركردنتاندا توانیوتانه خزمه‌تێكی به‌رچاو به میدیای ئه‌لیكترۆنی كوردی بكه‌ن و ماڵپه‌ڕێكی هه‌مه‌ڕه‌نگی ده‌نگ و ڕه‌نگه جیاوازه‌كان بێت، هاوكات توانیویه‌تی له‌ڕێگای به‌شه‌كانی تری به زمانی بیانی ده‌نگ و ڕه‌نگی كوردان بگه‌یه‌نێته میلله‌تانی تری دنیا.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، (پی ی‌و كه‌ی میدیا) به‌رده‌وام هه‌وڵی خۆی خستۆته گه‌ڕ بۆ سه‌رخستن و پێشخستنی پرۆسه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده له‌هه‌رێمی كوردستان به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و كار‌و چالاكیی زانكۆكان و ڕه‌وتی به‌ره‌وپێشچوونی زانست ،كه به‌تایبه‌تتر ئێمه له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی زیاتر هه‌ست به‌و هه‌ماهه‌نگی و پشتیوانییه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان ده‌كه‌ین.
له‌كۆتاییدا هیوادارین PUKmedia بەردەوام بێت لەسەر ئەو رێباز‌و بەرنامەیەی كە خزمەت بە دیموكراسی و ئاشتی و تەبایی و برایەتیی سیاسیی و كۆمەڵایەتیش ده‌كات له‌نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا.
دوباره ئه‌م یاده له‌گشت لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌ین
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
2021/1/21