زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن
به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی و ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19 ی كانونی دووه‌می 2021 پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی پ.ی.د. دانا احمد یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و دارایی، پێشوازیكرد له ئامانج عزیز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و وه‌فدیكی هاوڕێی.
وه‌فدی میوان ڕایانگه‌یاند كه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌پێشه‌و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ڕێكخستنی سه‌رجه‌م كاروباره‌كان به ئامانجی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی بێ كه‌موكوڕی و پاك و بێگه‌رد ، هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه داوای له سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد كه هه‌ماهه‌نگییان هه‌بێت پێكه‌وه و كاری هاوبه‌ش ئه‌نجامبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆش وه‌ك ده‌زگایه‌كی زانستی و مه‌عریفی ڕۆڵی خۆی هه‌بێت له هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاو هاوكاریكردنی ئیش و كاره‌كانی كۆمیسیۆن.
له‌به‌رامبه‌ردا وێڕای خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانه‌كه، پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دووپاتیكرده‌وه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌ك زانكۆیه‌كی دییارو خاوه‌ن پێگه له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی گه‌رمیاندا هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی هه‌یه بۆ پشتیوانی له كاروچالاكییه‌كانی كۆمیسیۆن به مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رو خوێندكارانیشه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند زانكۆكه وه‌ك زانكۆیه‌كی ته‌كنیكی هه‌وڵیداوه له‌ده‌ره‌وه‌ی كاروباره‌كانی خوێندن و زانست ، هه‌ماهه‌نگی و پردی په‌یوه‌ندی پته‌و ببه‌ستێت له‌گه‌ڵ ده‌زگاو ناوه‌نده جۆربه‌جۆره‌كان بۆ خزمه‌تی ته‌واوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه چه‌ندین ڕێككه‌وتننامه‌و یاداشتی لێكگه‌یشتنی واژۆ كردووه له‌گه‌ڵ ناوه‌نده زانستی و مه‌عریفی و كلتوری و كه‌له‌پوری ومیدیایی و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه حكومی و ناحكومییانه كه نزیكی و هاوبه‌شی ئێمه‌یان ویستووه .
سه‌رۆكی زانكۆ به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی ڕاگه‌یاند كه ده‌رگای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له سلێمانی و سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكان له‌شاروشارچكه‌كان ئاوه‌ڵایه بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و كاروباره‌كانی كۆمیسیۆن.
بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوشدا ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ردوولا واژۆ بكرێت.