پێداویستییەکانی خوێندکاران و خوێندنی باڵا تاوتوێکران
پێش نیوەڕۆی ڕۆژی 18-1-2021 لە ڕاگرایەتیی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی، بەئامادەبوونی پ.ی.د.حەکیم عوسمان ڕاگری کۆلێج و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشەکان، کۆبوونەوەیەکی گرنگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خوێندن و پێداویستیەکانی خوێندکاران و خوێندنی باڵا بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا دکتۆر ئالان فەرەیدون علی ئەمین، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پشتیوانیی تەواوی دەربڕی بۆ پرۆسەی خوێندن و بەردەوامیدان بە پرۆسەکە.
هەروەها سەرۆکی زانکۆ سوپاسی سەرۆک بەشەکان و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران کرد و ئەرکەکەیانی بە سەخت وەسفکرد کە وێڕای هەموو ئاڵنگارییەکان درێژە بەپرۆسەی خوێندن دەدەن.