خولێکی فێرکاری هاوبەشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و یەکێتی ئەندازیارانی کەلار دەستیپێکرد
دوابەدوای ڕاگەیاندنی بانگەوازێك بۆ کردنەوەی خولێکی فێرکاری هاوبەشی پەیمانگای تەکنیکی کەلاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و یەکێتی ئەندازیارانی کەلار، ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢١/١/١٨ بەشێوەی پراکتیکی لەناو پەیمانگا بهسهرپهرشتی كۆلێجی تهكنیكی ئهندازیاری دەستیپێکرد.
خولەکە تایبەتە بەچۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێری تۆتاڵ ستەیشن ( Total station ) بۆ ئەندازیارانی سنووری گەرمیان لەناو پەیمانگای تەکنیکی کەلار بەڕێوەدەچێت، وە لەلایەن ئەندازیار/ قادر سعدون سەرپەرشتی دەکرێت و ماوەی (١٠) ڕۆژ دەخایەنێت و لەلایەن ژمارەیەك لە مامۆستایانی و ئەندازیارانی ستافی بەشی ڕووپێوی و یەکێتی ئەندازیارانی کەلار وانەکان دەوترێنە.
شایەنی باسە کاتژمێر (٣)ی دوانیوەڕۆی سبەینێ لە بینایی یەکێتی ئەندازیارانی کەلار مەراسیمی کردنەوەی خولێکی فێرکاری چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێری( تۆتاڵ ستەیشن ) بەڕێوەچوو کە ڕاگری پەیمانگا و ژمارەیەك لە مامۆستایان ئامادەبوون، لە وتەیەکیشدا پ.ی.د چیا محەمەد ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کەلار دەستخۆشی ئاراستەی سەرۆکی یەکیتی ئەندازیاران و ستافی سەرپەرشتیارانی خولەکە کرد و ئاماژەی بەوەکرد کردنەوەی ئەو خولانە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەروپێشبردن و پێگەیاندنی کەسانی بەتوانا لەبواری ئەندازیاری هەروەها باسی لە ھەماھەنگی نێوان زانکۆ و کۆمەڵگا کرد کە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خزمەتکردنی کۆمەڵگایە.