سەرۆكی زانكۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی خوێندکارانی بەسەركردەوە
پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەیاوەری د.سەڵاح رەزا سەرۆكی زانكۆی چەرموو، لەسەردانێكی مەیدانیدا كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانکۆیان بەسەركردەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆکی زانکۆ هۆڵی تاقیكردنەوەكانی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی بەسەركردەوەو لەنزیكەوە راو بۆچوونی خوێندكارانی وەرگرت سەبارەت بە ئاستی تاقیكردنەوەكان، لەبەرامبەریشدا هەموو پشتیوانییەكی دووپاتكردەوە بۆ راگرایەتی كۆلێج و مامۆستایان و سەرخستنی پرۆسەی خوێندن بۆ ساڵی نوێی خوێندن، هیواشی خواست خوێندكاران بتوانن بەسەركەوتوویی تاقیكردنەوەكانیان بەڕێبكەن.