Back

بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەك کارمەندانی تەندروستی

ئەمڕۆ دووشەممە (2020/1/18) لە مەراسیمێكی شایستەدا بەئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەیاوەری سەرۆكی زانكۆی چەرموو و جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بۆ كاروباری كارمەندانی تەندروستی و راگرایەتی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و ژمارەیەكی بەرچاو لە كارمەندانی تەندروستی و بەڕێوەبەری هۆڵەكانی نەشتەرگەری نەخۆشخانەكانی سلێمانی، لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆ بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە پۆلێك لە كارمەندانی تەندروستی. سەرەتای مەراسیمەكە بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد، پاشان وتەی زانكۆ لە لایەن (پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین) سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پێشكەشكرا، کە تیایدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو پەیوەندییە پتەوەی نێوان زانكۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و كارمەندانی تەندروستی، هیوای خواست كە لەداهاتوودا كاری زیاتر بكرێت بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە زانستییەكان و بەڵێنی هەموو هاوكارییەكیشیدا، پاشان هەریەك لە (محمد علی) جێگری بەڕێوەبەری گشتی بۆ كارمەندانی تەندروستی و (كەمال عبدالرحیم) لێپرسراوی هۆبەی بێهۆشكاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە جیا وتەیان پێشكەشكرد و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەو جۆرە پەیوەندییانەی نێوان هەردوولا كە هەمیشە هەماهەنگ و پشتیوانی یەكتر بوون لە راپەڕاندنی كارەكاندا بۆ زیاتر پێشخستنی رەوشی تەندروستی. مەراسیمەكەش وەك وەفایەك بەرامبەر ماندووبوونی ئەو كارمەندە دڵسۆزانە بوو، كە هەمیشە لەهەموو بارودۆخێكدا هاوكار و پشتیوان بوون بۆ هەر داواكارییەكی مامۆستایان و خوێندكارانی خوێندنی باڵاو خوێندكارانی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی، وێڕای سەختی ئەو بارودۆخەی لەماوەی پێشوودا جیهان و كوردستانی پێدا تێپەڕی بەهۆی رووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام هەریەك لە بەڕێوەبەری هۆڵەكانی نەشتەرگەری نەخۆشخانەكان و كارمەندانی تەندروستی ماندوو نەناسانە بەوپەڕی گەشبینییەوە لەپێشوازی خوێندكارەكانماندا بوون، بەو هیوایەی هەمیشە نمونەیان زۆر بێت، چونكە رەوشی تەندروستی هەرێمەكەمان پێویستی بە كەسانی دڵسوز و ماندوو نەناسی هاوشێوەی ئەم كارمەندە دڵسۆزانە هەیە بۆ زیاتر پێشكەوتن و سەرخستنی رەوشی تەندروستی لە هەرێمەكەماندا. دواتریش دەستكرا بە بەخشینی بڕوانامەی رێزلێنان بۆ ئەو ئەو كارمەندانە، لەبەرامبەریشدا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەو رێزلێنانە كە ماندووبوونەكانیان بەرزنرخێنراوە، ئەمەش خۆی لەخۆیدا هاندانێكە بۆ زیاتر هاوكاری كردن و دروستبوونی هەماهەنگی زیاتر لەنێوان هەردوولادا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile