زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشەناوخۆییەکان دەکاتەوە
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەبەر بەرژەوەندی گشتی خوێندکاران بڕیاریدا بە کردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان.
لە بڕیارەکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیدا هاتووە، کە لەبەر گۆڕانی کەشوهەوا و لەبەر باری دارایی خوێندکاران و کەسوکاریان، سەرجەم رۆژەکانی هەفتە و لە سبەینێوە، دەرگای بەشەناوخۆییەکان مان بۆ ئەو خوێندکارانەی پێویستیان پێیەتی دەکرێنەوە، ئەویش بە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستیەکانەوە.
هەروەها وەکو زانکۆ هەوڵی تەواو دەدەین بۆ دابینکردنی سوتەمەنی و کارەباو پێداویستییەکانی دیکەی سەرجەم بەشەناوخۆییەکان و سەرجەم پێداویستییە تەندروستی و سەلامەتی و خۆپارێزییەکان.
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سوپاسی سەرجەم فەرمانبەرانی بەشە ناوخۆییەکان لەکۆلێج و پەیمانگاکان دەکات کە زۆر دڵسۆزانە ئەرکەکانیان جێبەجێ کردوەو خزمەتی بەردەوامی خوێندکاران دەکەن.