Back

وێبناری (بەکار‌هێنانی زەوی بەیاسا و شارەکان) بەڕێوەدەچێت

سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی (دی_سی_ئێچ) بە خۆشحاڵیەوە یەکەم وێبیناری دووەم زنجیرە وێبیناری “شاری داهێنان” بەهاوبەشی سەنتەری دی_سی_ئێچ و تۆڕی_نه‌هره‌ین ڕادەگەیەنێت، بە ناونیشانی “بەکار‌هێنانی زەوی بەیاسا و شارەکان”. وێبینارەکە لەلایەن د. سارا عەلیناخی پور- ەوە پێشکەش دەکرێت، پلاندانەری شارەوانی لە شاری چێستەمێر لە کەنەدا. بەروار: چوار شەممە ٢٠/٠١/٢٠٢١ کاتژمێر : ٠٨:٠٠ بۆ ٠٩:٣٠ ی شەو (بەکاتی عێراق) زمان : ئینگلیزی (بە وەرگێرانی کوردی) ەوە شێواز: لەڕێگەی پرۆگرامی زووم تکایە لە ڕێگای ئەم لینکەوە خۆتان تۆماربکەن : https://bit.ly/35AU9tL تێبینی: *خۆتۆمارکردنی ئۆنڵاین پێش دەسپێکردنی وێبینارەکە پێویستە تاوەکو بڕوانامەی بەشداریکردن بەدەست بهێنیت. *(بەتەنها ئەوبەشداربووانەی کە پێشتر خۆیان تۆمارکردووە)و لە ڕێگەی زوومەوە ئامادە دەبن بۆ ماوەیەک کە کەمتر نەبێ لە نیوەی وێبینارەکە دەتوانن بڕوانامە بەدەستبهێنن. *لەبەر چەند هۆکارێکی تەکنیکی، ناتوانین بڕوانامە بدەین بەو بەشداربووانەی کە لە ڕێگەی لایڤی فەیسبووکەوە ئامادە دەبن، تەنانەت ئەگەر بەشداربووەکە پێشتریش ناوەی خۆی تۆمارکردبێت . *بڕوانامەی بەشداریکردن بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی بە ئیمەیڵ دەنێرێت بۆ بەشداربوو وە بە زمانی ئینگلیزی ئامادە دەکرێت بەپێی زانیاریەکانی ناو فۆڕمی خۆتۆمارکردنەکە. بۆیە پێوست دەکات کە بەشداربوو ناوی خۆی بە زمانی ئینگلیزی بەشیوەیەکی ڕاست تۆمار بکات. *وێبینارەکە ڤیدیۆ ڕیکۆرد دەکرێت. دەربارەی پێشکەشکار: خۆشحاڵین بە ناساندنی د. سارا عەلیناخی پور، پێشکەشکاری یەکەم وێبیناری دووەم زنجیرە وێبیناری “شاری داهێنان” بەهاوبەشی سەنتەری دی_سی_ئێچ و تۆڕی_نه‌هره‌ین، بە ناوی “بەکار‌هێنانی زەوی بەیاسا و شارەکان”. د. سارا عەلیناجی پور تەلارساز و پلاندانەری شار و ئەکادیمییەکی سەرکەوتوو و داهێنەرە. هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاری تەلارسازیدا لە زانکۆی ئازادی ئیسلامی تاران لە وڵاتی ئێران، وە هەروەها خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە دیزاینی شارستانی بەردەوام لە زانکۆی لوند لە وڵاتی سوید، وە بڕوانامەی دکتۆرای لە دیزاینی ژینگەیی لە زانکۆی کاڵگاری لە کەنەدا بەدەستهێناوە. لە پیشەیی ئێستایدا وەک پلاندانەری شارەوانی لە شاری چێستەمێر، د. سارا بەشدارە لە چەندەها پڕۆژەی پلاندانانی بەردەوام وەک بۆردی هەرێمی کالگاری میترۆپۆلیتن، ئەنتێنا و تاوەرەکانی پەیوەندی، دەستپێشخەریەکانی شاری تەندروست، هەموارکردنەوەی پلانی گەشەپێدانی شارەوانی، دووبارە دیزاینکردنەوەی بەکارهێنانی خاک، پرۆژەی خزمەتگوزاری ترانزێتی نێوان شارەوانی شاری کالگاری و شاری چێستەمێر لەگەڵ چەندەها کاربەرنامەی مۆڵەتی گەشەپێدانی دیکە. لەگەڵ ئەمانەشدا د. سارا چەند نوسینێکی بڵاوکراوەی هەیە وە لە چەندین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیدا وتاری پێشکەشکردووە دەربارەی پلاندانان و دیزاینی شارستانی بەردەوام.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile